كچێكی ئێزدی له‌ كه‌مپێكی ئاواره‌كان كتێبخانه‌یه‌ك ده‌كاته‌وه‌

کتێبخانەیەکی گشتی لە ناو کەمپی بێرسڤێ لە سنووری زاخۆ كردووه‌ته‌وه‌
kurdistan24.net

K24 – دهۆك:

ئەمیرە شنگالی، کچێکی ئێزیدییە، کتێبخانەیەکی گشتی لە ناو کەمپی بێرسڤێ لە سنووری زاخۆ كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌میره‌ توانیویه‌تی 2400 کتێب بۆ كتێبخانه‌كه‌ی دابین بكات و بیانخاته‌ به‌ر ده‌ست خوێنه‌ران.

وه‌ك خۆی ده‌ڵێت بیرۆکەی درووستکردنی ئەو کتێبخانەیە بۆ ھاندانی دانیشتوانی کەمپەکەیە تاوەكو بخوێننەوە.