په‌یامه‌كانی پیرۆزبایی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

ژماره‌یه‌ك په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كران

K24 – هه‌ولێر:

به‌ بۆنه‌ی سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سایه‌تی و لایه‌ن و ناوه‌نده‌ سیاسییه‌كان، له‌ رێی په‌یامی پیرۆزبایی خوازیارن هه‌رێمی كوردستان له‌ چوار ساڵی داهاتوودا رووی له‌ بوژانه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدان و ئارامی زیاتر بێت. هاوكات هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌خوازن. ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و په‌یامانه‌یه‌:

په‌یامی سه‌رۆك بارزانی

سەرۆک مەسعود بارزانی پشتگریی خۆی بۆ مەسرور بارزانی و کابینەی نوێ راگەیاند.

لە تویتێکدا، سەرۆک بارزانی نووسیویەتی: "هیوای سەرکەوتن بۆ مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکوومەت و کابینەی نوێ دەخوازم".

لە تویتەکەی سەرۆک بارزانیدا هاتووە: "بە تەواوی پشتگیریی لە سەرۆکی حکوومەت دەکەم لەپێناو دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان".

نێچیرڤان بارزانی په‌یامێكی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كرد

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێك ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و وێڕای پیرۆزبایی، به‌ كه‌سێكی لێهاتوو و شایسته‌ و جێگه‌ی متمانه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌، وه‌سفی ده‌كات.

 ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

"به‌ڕێز مه‌سرور بارزانى، سەرۆ‌ك وەزیرانی هەرێمی كوردستان

سڵاو و ڕێز.. 

خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ پەرلەمانی هەرێمی كوردستان متمانه‌ى دا به‌ به‌ڕێزتان وەك سەرۆ‌ك وەزیران و به‌ كابینەی نۆیەمى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان. بەو بۆنەیەوە بەگەرمی پیرۆزباییتان لێدەكەم. 

ئەمە دەستكەوتێكی دیكەی بەردەوامبوونی پرۆسەی گەشەپێدان و قووڵكردنەوەی دیموكراسییە لە هەرێمی كوردستان، لە ئەنجامی ویست و خۆڕاگری و هاوكاریی هاووڵاتیان و لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان و دۆست و پشتیوانانی گەلەكەمان. 

ئێوە شایستەی ئەم بەرپرسیاريه‌تی و متمانەیەن، دڵنیام ئەوپەڕی توانای خۆتان و تیمەكەتان دەخەنەگەڕ بۆ خزمەتكردنی هەرێمی كوردستان. ئەزموونی چەند ساڵەی كاركردنمان بۆ پاراستن و پێشخستنی دۆزی گەلەكەمان و پیادەكردنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان، بە زۆر قۆناغی هەستیار و سەختدا تێپەڕی، هیوادارم ئەو سەختیانە نەبینینەوە و هەموو تواناكان بۆ ئاوەدانكردنەوە و پێشكەوتنی زیاتری كوردستان تەرخان بكەین. 

دڵنیام ئێوە لێهاتووانە، چالاك و كارا بەسەر گرفتەكاندا زاڵ دەبن، ورەی تیمەكەتان بەرامبەر تەحەددییەكان بەرز دەكەنەوە و ئەنجامی باش و خوازراو بەدەستدەهێنن. هیچتان درێخی ناكەن لە ئەرك و جێبەجێكردنی كاری ڕۆژانە و درێژخایەن بۆ درێژەدان بە دابینكردنی ئارامی، ئاسایش، گەشەی ئابووری، كۆمەڵایەتی و سیاسیی هەرێمی كوردستان. 

گەلی كوردستان و بەڕێزتان و كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دڵنیا دەكەمه‌وه‌ كە وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەو‌پەڕی تواناوە پشتیوانی و هاوكاريی سەركەوتنی كاری ئێوە و كابینەی نۆیەمی حكوومەت دەكەم. 

سەركەوتنی ئێوە و جێگری سەرۆك وەزیران و تەواوی وەزیرەكان بۆ خزمەتكردنی هەرێمی كوردستان، سەركەوتنی هەموومان و سەركەوتنی گەل و هەرێمی كوردستانە. 

 لەگەڵ ڕێزمدا.. 

نێچیرڤان بارزانی 

سەرۆكی هەرێمی كوردستان

په‌یامی پیرۆزبایی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆكی كۆماری عێراقی فیدراڵ

بەبۆنەی متمانەدانی پەرلەمان بە پێكھاتەی كابینەی نۆیەمی حكوومەت، بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان كرد. 

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، وێڕای پیرۆزبایی كردن، سەرۆك كۆماری عێراق پاڵپشتیی و ھاوكاریی خۆی بۆ مەسرور بارزانی و كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەربڕی. 

ھەروەھا بەرھەم ساڵح ھیوای سەركەوتنی بۆ مەسرور بارزانی خواست وەك سەرۆك وەزیرانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان. 

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق په‌یوه‌ندیی به‌ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كرد

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ كرد و هیوای خواست پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان ببێته‌ هۆی باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و پاڵپشتیی و هاوكاریی خۆیشی بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.

هه‌روه‌ها له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌رگرتنی متمانه‌ی په‌رله‌مان بۆ كابینه‌ی نۆیه‌م كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.

په‌یامی پیرۆزبایی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق  د.بەشیر حەداد

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ئەمڕۆ د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووه‌ بە بۆنەی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمانی كوردستان وسوێندخواردنی یاسایی بەرامبەر نوێنەرانی گەلی كوردستان  

هه‌روه‌ها هاتووه‌: د.بەشیر هیوای سەركەوتنی بۆ ئەم كابینەیە خواست و بە رەنگدانەوەی دید و بۆچوونی هاوبەشی نێوان هێز وحزب و لایەنەكانی كوردستان وەسف كرد، هیواشی خواست ئەم قۆناغە تازەیە ببێتە دەستپێكێكی باش و بەهێز بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و پێشكەوتن و بەردەوامی پرۆسەی ئاوەدانی و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیانی هەرێم وچارەسەركردنی گرفتە هەڵواسراوەكانی نێوان بەغدا و هەولێر بە پێی دەستوور.

چاوشئۆغلۆ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كرد

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌ بۆنه‌ی سوێندخواردن و ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌كه‌ی.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئومێدی سه‌ركه‌وتنی بۆ مه‌سرور بارزانی خواست و پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ دووپات كرده‌وه.

هه‌روه‌ها خواستی توركیای بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ربڕی.

هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، خۆشحاڵی وڵاته‌كه‌شی له‌ هه‌مبه‌ر هه‌مه‌ڕه‌نگی پێكهاته‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، كه‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی له‌ خۆ گرتووه‌.

 په‌یامی پیرۆزبایی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر

كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ هه‌ولێر پیرۆزبایی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی ده‌كات.

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكی پیرۆزبایی به ‌بۆنه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووه‌ و نووسیویه‌تی: "پیرۆزبایی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، له‌ پێناو گرنگیدانی زیاتر به‌ ‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شمان، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌دات".

په‌یامی پیرۆزبایی كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر

كونسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت كرد، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

كونسوڵخانه‌ی گشتیی فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆك وه‌زیران رێزدار مه‌سرور بارزانی و سه‌رجه‌م تیمه‌ حكوومه‌تییه‌كه‌ی ده‌خوازێت. كونسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسا متمانه‌ی هه‌یه‌ به‌ توانای ئه‌م كابینه‌ تازه‌ پێكهاتووه‌ كه‌ به‌ زووترین كات وه‌ڵامی چاوه‌ڕوانییه‌كانی خه‌ڵكانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق بداته‌وه‌ له‌ بواره‌كانی هه‌لی كار و ئاسایش و حوكمڕانی باش و خزمه‌تگوزاری گشتیی.

كونسوڵخانه‌ ده‌زانێت كه‌ ئه‌م كابینه‌یه‌ پێداگیری ده‌كات به‌ هێشتنه‌وه‌ی ئاستێكی به‌رزی دیالۆگ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ و پته‌وكردنی زیاتری یه‌كگرتوویی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ ئه‌مانه‌ مه‌رجن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا.

په‌یامی پیرۆزبایی كونسوڵخانه‌ی كۆماری كۆریای باشوور

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

کونسوڵخانەی کۆماری کۆریای باشوور لە هەولێر، لە کانگای دڵەوە پیرۆزبایی دڵسۆزانەی خۆی ئاراستە دەکات بە بۆنەی  پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرکەوتویی.

کونسوڵخانە بەردەوام دەبێت لە کارکردنی لەگەڵ کابینەی نوێ بۆ بەردەوامیدان بە پەیوەندییە بەهێز و پڕسوودەکەی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.

كونسوڵی ئه‌رده‌ن په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كرد

كونسوڵی گشتیی ئه‌رده‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

خۆشحاڵم، كه‌ به‌و په‌ڕی گوزارشته‌كانی پیرۆزبایی، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزتان بكه‌م، بۆ ئه‌و متمانه‌ گه‌وره‌یه‌ی به‌ ئێوه‌ به‌خشرا و پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراقتان وه‌رگرت. پیرۆزبایتان لێده‌كه‌م بۆ ئه‌و متمانه‌ گرنگه‌ی كه‌ پێتان درا و ئێوه‌ شایسته‌ی ئه‌و متمانه‌یه‌ن. له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارم هه‌نگاوه‌كانتان خێر و خۆشی بن و خوای گه‌وره‌ یارمه‌تیده‌رتان بێت بۆ به‌رگه‌گرتنی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ گرنگه‌. هه‌روه‌ها سه‌رتان بخات له‌ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌تان و به‌دیهێنانی روانگه‌ و به‌رنامه‌تان له‌ پێناو خزمه‌تكردنی هه‌رێم. هه‌روه‌ها هیوادارم خوای گه‌وره‌ ته‌ندرووستی باشتان پێ ببه‌خشێت و دووباره‌ پیرۆزه‌.

هه‌یسه‌م ئه‌بولفول

كونسوڵی ئه‌رده‌ن 

رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی كرد

عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی بە هۆی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان بۆ بوون بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکه‌دا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی خواست و پشتگیریی خۆیشی بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات

سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانى كوردستان پیرۆزبایی له‌  مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و كابینه‌ی نوێى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌ ده‌كات.

له‌ په‌یامێكدا به ‌بۆنه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دكتۆر عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید, سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌كات.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان:

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 

به‌ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان, پڕ به‌ دڵ پیرۆزبایی كابینه‌ی تازه‌ له‌ به‌ڕێزتان ‌و جێگر و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كودستان ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

هیوادارین پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌ ببێته‌ فاكته‌ری سه‌قامگیری ‌و حوكڕانیه‌كی باش ‌و خزمه‌تگوزار، كه‌ له ‌ئاست چاوه‌ڕوانی خه‌ڵكی كوردستان ‌و خه‌بات‌ و قوربانی دانی گه‌له‌كه‌مان بێت.

ئه‌و كابینه‌ تازه‌یه‌ به‌ هه‌موو ره‌هه‌ند و مه‌هامه‌كانیه‌وه‌, به‌رپرسیاریه‌تێكی گه‌وره ‌و مێژوویی ‌و هه‌ستیاری هه‌یه‌، ده‌خوازین له‌ خزمه‌تكردن, به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر, بیری توندڕه‌وی‌, ریشه‌كێشی گه‌نده‌ڵی‌, نادادپه‌روه‌ری‌ و نه‌هێشتنی كه‌موكوڕیه‌كان جێده‌ستی دیار بێت ‌و به‌ ئه‌زموون وه‌رگرتن له‌ رابردوو و ئه‌جێندا و رووئیابینی تازه ‌و هاوچه‌رخانه,‌ زه‌مینه‌یه‌كی گه‌ش‌ و ئومێدبه‌خش بێنێته‌ كایه‌وه‌.

له‌هه‌مان كات ئێمه‌ وه‌كو زانایانی ئایینی چاوه‌ڕوانی زۆرمان هه‌یه‌ له‌و حكوومه‌ته‌، كه‌ بتوانێ‌ له‌ چوارچێوه‌ی به‌های به‌رزی مرۆیی ‌و رێزگرتن له‌ ئایین ‌و ئاینزاكان, به‌تایبه‌تی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و خزمه‌تكردنی زانایانی ئایینی خه‌مخۆرێكی جدی بێت ‌و پرسی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی له‌به‌رچاو بگرێت.

گرنگه‌ تیمی تازه‌ی ئه‌و كابینه‌یه‌ به‌ رۆحیه‌تێكی ماندونه‌ناسانه‌‌, فراوان ‌و وردبینانه ‌‌و به‌ به‌رنامه‌ی چڕ و پڕ و دوور له‌ ده‌مارگیری ته‌سكی حزبایه‌تی خزمه‌ت بكات ‌و ببێته‌ حكوومه‌تی راسته‌قینه‌ی نیشتمانی ‌و له‌ئاست خواست‌ و ویستی كوردستانیان بێت.

جارێكی ديكه‌ پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌م ‌و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین، خوای گه‌وره‌ یارمه‌تیده‌ر و پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك بێت.

د. عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتگی, سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

محه‌ممه‌دی حاجی مه‌حموود پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی كرد

سكرتێری حزبی سۆسیالیستی كوردستان، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود دڵخۆشی خۆی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت ده‌ربڕی و ئومێدی سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست و ئاماده‌یی پشتیوانی و هاوكاری حزبه‌كه‌شی بۆ كابینه‌ی حكوومه‌ت دووپات كرده‌وه‌.

په‌یامی پیرۆزبایی د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم

كه‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌داری كورد، نه‌جمه‌دین كه‌ریم، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: لە خوای گەورە ئەخوازین كە سەركەوتووبن لە جێبەجێكردنی پرۆگرامەكانتان بۆ خزمەتی گەلی كوردستان و بە دیهێنانی ئامانجەكانی بۆ ئاشتی و  ئاسودەیی و ئازادی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم بە كەركووك و شوێنەكانی تری.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

برای بەڕێز كاك مەسرور بارزانى

بە بۆنەی دەست بەكاربوونتان بە سەرۆكی ئەنجوومەنی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایتان لێ ئەكەم و لە خوای گەورە ئەخوازین كە سەركەوتووبن لە جێبەجێكردنی پرۆگرامەكانتان بۆ خزمەتی گەلی كوردستان و بەدیهێنانی ئامانجەكانی بۆ ئاشتی و  ئاسوودەیی و ئازادی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم بە كەركووك و شوێنەكانی تری.

براتان

د. نه‌جمه‌دین كه‌ریم

په‌یامی پیرۆزبایی نه‌وزاد هادی، پارێزگاری هه‌ولێر

رێزدار جه‌نابى كاك مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

زۆر به‌گه‌رمى پیرۆزبایى خۆمان ئاراسته‌ى جه‌نابتان و به‌ڕێزان جێگر و ئه‌ندامانى كابینه‌ى نۆیه‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى متمانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان  بۆ ده‌ستپێكى  قۆناغێكى تازه‌ى پڕ له‌هیواو ئومێد بۆ ئاوه‌دانى و پێشكه‌وتن و سه‌قامگیرى زیاتر له ‌هه‌رێمى كوردستان و قووڵتركردنه‌وه‌ى پێكه‌وه‌ژیانى برایانه‌ى پێكهاته‌كان و به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنى شه‌راكه‌ت و لێكتێگه‌یشتنى زیاتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوورو پێكه‌وه‌یى بۆ ژیانێكى باشتر.

هه‌ولێرى پایته‌خت و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى ئومێدى گه‌وره‌ ده‌خوازن بۆ درێژه‌پێدانى گه‌رموگوڕتر به‌ پرۆسه‌ى ئاوه‌دانى و گه‌شه‌پێدان و وه‌دیهێنانى ده‌سكه‌وتى زیاتر له‌ تێكراى بواره‌كاندا و به‌تایبه‌تیش باشتركردنى گوزه‌رانى خه‌لك و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كاروپرۆژه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ولێرى پایته‌خت هه‌میشه‌ پێشه‌نگ و سه‌رقافڵه‌ى ئاوه‌دانى و گه‌شه‌پێدان و سه‌قامگیرى بێت. خوداى گه‌وره‌ پشتیوانتان بێت.

نه‌‌وزاد هادى

پارێزگارى هه‌ولێر 

په‌یامی پیرۆزبایی بنه‌ماڵه‌ی رابه‌ری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی

هه‌ر به‌بۆنه‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، عبدولڕه‌حمان شێخ عوسمان عه‌بدولعه‌زیز، كه‌سایه‌تی دیاری هه‌ڵه‌بجه‌ و هاوكات كوڕی شێخ عوسمان عه‌بدولعه‌زیز، رابه‌ری پێشووتری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و كابینه‌كه‌ی ده‌كات.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

ڕێزدار جه‌نابی كاك مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

پاش سڵاو و ڕێز و هیوای سه‌ركه‌وتنتان

كاندیدكردن وهه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان بۆ ئه‌م به‌رپرسیارێتیه‌ نوێیه‌ و له‌م هه‌لومه‌رجه‌ هه‌ستیاره‌دا، بژارده‌یه‌كی به‌پلان وپڕداناییه‌ له‌به‌ر ئه‌و ئه‌زمونه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی پێی به‌هره‌مه‌ندن له‌بواری پاراستنی ئاسایشی كوردستان  وپه‌ی بردن به‌ دزه‌كردنی هه‌ڕه‌شه‌، مه‌ترسی، تیرۆر و گه‌نده‌ڵی، بۆیه‌ هه‌موان به‌ ئومێدێكی به‌رزه‌وه‌ ده‌ڕواننه‌ ئه‌م خوله‌ی ئیداره‌ی حكوومه‌ت، تاكو ئاسۆی هیوای ئاسوده‌یی هه‌میشه‌یی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خه‌ڵكی و هه‌موان هه‌ست به‌و دادپه‌روه‌رییه‌ بكه‌ن، كه‌ شیاوی كوردستانه‌ .

جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئه‌م خوله‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی گرنگه‌، له‌ هه‌مان كاتیشدا خولێكی مێژوویی تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌خته‌، چونكه‌ گشت بڕگه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌سه‌ڵات وهێز له‌ ده‌ستی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ به‌ڕێز و خاوه‌ن مێژووی خه‌باته‌دایه‌ و سپرده‌یه‌كی مێژوویی له‌ئه‌ستۆی به‌ڕێزتاندایه‌، كه‌ ژین و دینی جه‌ماوه‌ری كوردستان پارێزراو بێت، له‌ته‌ك ئه‌و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ی جێی شانازییه‌ و بۆگشت ئه‌م خواست وخه‌ونانه‌ش، ته‌وفیقی خودا ‌پاشان پشتگیری  ڕێنمایی و ئاراسته‌كردنی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی، گه‌ره‌نتی ئه‌م سه‌ركه‌وتنانه‌یه و ئێمه‌یش هه‌ر ئه‌وه‌مان له‌خودای گه‌وره‌ داوایه‌.

عبدولڕه‌حمان شێخ عوسمان عه‌بدولعه‌زیز

په‌یامی پیرۆزبایی بارام وه‌ڵه‌دبه‌گی

سه‌رۆكی ئینستیوتی كوردستان له‌ تاران، بارام وه‌ڵه‌دبه‌گیی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كرد، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

زۆر به‌ڕێز جه‌نابی كاك مه‌سرور بارزانی

سڵاو و خۆشه‌ویستی

به‌ بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، گه‌رمترین پیرۆزباییان ئاراسته‌ ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.

به‌هرام وه‌ڵه‌دبه‌گی

سه‌رۆكی ئینستیۆتی كوردستان – تاران

په‌یامی پیرۆزبایی عومه‌ر ئۆسێ، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی سووریا 

برای به‌ڕێز مه‌سرور مه‌سعود مه‌لا مسته‌فا بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان

پیرۆزبایی له‌ گه‌له‌كه‌مان له‌ كوردستان و سه‌رانسه‌ری عێراق و هه‌موو كوردانی جیهان ده‌كه‌م، به‌ هه‌ڵبژاردنت وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی متمانه له‌ په‌رله‌مان.

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ڕێز، ئێمه‌ باوه‌ڕی ته‌واومان هه‌یه‌، كه‌ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆی رێكخستنه‌وه‌ی ناوماڵی هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ له‌ به‌غدا، هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، به‌تایبه‌ت له‌ نێوان هه‌ولێر و دیمه‌شق. له‌گه‌ڵ هیوای به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ به‌ڕێزتان.

له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێز و ته‌قدیر.

عومه‌ر ئۆسێ، په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی سووریا

مه‌شعان جبووری له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی كرد

له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مه‌شعان جبووری، كه‌سایه‌تی سیاسی عێراقی و ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: "سه‌رۆك مه‌سرور بارزانی به‌ڕێز، هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره‌ بۆ دۆسته‌كانت و هه‌موو ئه‌وانه‌ی متمانه‌یان به‌ تواناكانت هه‌یه‌، كه‌ منیش یه‌كێكم له‌وان، كه‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان متمانه‌ی به‌ خۆت و حكوومه‌ته‌كه‌تیدا، ئه‌م هه‌نگاوه‌ مژده‌به‌خشه‌ بۆمان، به‌وه‌ی كه‌ له‌ ئاینده‌دات ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌سه‌ندنێكی زیاتری ئابووری و سه‌قامگیری ئه‌منی به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، كه‌ پێشتریش رۆڵێكی كاراتان له‌وبوارانه‌دا هه‌بووه‌".

دڵسۆزتان مه‌شعان جبووری 

په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی میحوه‌ری نیشتمانی خه‌میس خه‌نجه‌ر

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی میحوه‌ری نیشتمانی، خه‌میس خه‌نجه‌ر، له‌ په‌یامێكدا كه‌ ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌، پیرۆزبایی له‌ گه‌لی كوردستان كردووه‌ و كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تیشی به‌ كابینه‌یه‌كی به‌هێز وه‌سفكردووه‌، كه‌ پشتی به‌ستووه‌ به‌ گه‌نجان و شاره‌زایان.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا خه‌میس خه‌نجه‌ر نووسیویه‌تی: به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی له‌ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ ناوازه‌یه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ هه‌رێمی به‌هێز و سه‌قامگیر هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: پیرۆزه‌ له‌ برامان مه‌سرور بارزانی و هه‌موو تیمه‌ وه‌زارییه‌كه‌ی و هیوایه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه‌ به‌ به‌رده‌وامبوونی له‌ حوكمڕانی دادپه‌روه‌رانه‌ و گه‌شه‌سه‌ندوو.

په‌یامی پیرۆزبایی فه‌خری كه‌ریم

فه‌خری كه‌ریم، سه‌رۆكی ده‌زگای مه‌دا بۆ راگه‌یاندن و رۆشنبیری و هونه‌ری و هاوكات سیاسه‌تمه‌دار و راوێژكاری پێشووتری سه‌رۆك كۆماری عێراق، له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایی له‌ مه‌سرور بارزانی كرد.

له‌ په‌یامه‌كه‌یدا بۆ مه‌سرور بارزانی، فه‌خری كه‌ریم نووسیویه‌تی: رێزدار مه‌سرور بارزانی، جارێكی دیكه‌ جوانترین پیرۆزباییت لێ ده‌كه‌م، به‌ بۆنه‌ی ئه‌ركه‌ نوێیه‌كه‌ت وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، باوه‌ڕێكی گه‌وره‌م پێت هه‌یه‌، به‌وه‌ی كه‌ ده‌توانی جێپه‌نجه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان دابنێیت، كه‌ پێگه‌كه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێك به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

من له‌ به‌یروتم، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌ربگرم، ئه‌گینا به‌ پیرۆزبایی و به‌رزڕاگرتنه‌وه‌‌ یاوه‌ریم ده‌كردی.

هاوڕێكه‌مان غه‌سان شربل، سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت په‌یوه‌ندی پێوه‌ كردم و پێی راگه‌یاندم، كه‌ سبه‌ی رۆژنامه‌كه‌ی "كوردی" ده‌بێت، چونكه‌ وێنه‌ی تۆ له‌ یه‌كه‌م لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

له‌گه‌ڵی رێككه‌وتووم، كه‌ سه‌ردانێكی بۆ هه‌ولێر رێكبخه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆیه‌كی فراوان له‌گه‌ڵت ئه‌نجام بدات و گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌رده‌وام بكات، بۆ ئه‌وه‌ی په‌رتووكه‌كه‌ی له‌سه‌ر سه‌رۆك بارزانی بگه‌یه‌نێته‌ به‌رهه‌م.

په‌یامی پیرۆزبایی نادیه‌ موراد

نادییە موراد، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی کرد و هیوادارە لە داهاتوو بتوانن پێکەوە کاری زیاتر بۆ ئێزدییەکان بکەن.

لە پەیامەکەی نادییە موراد هاتووە: "هیوادارم لە چەند مانگی داهاتوو بتوانین پێکەوە کاربکەین و چارەسەر بۆ کێشە و گرفته‌كانی ئێزدییه‌كان بدۆزینه‌وه‌".

هه‌روه‌ها هیوای خواست، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ ئاست داخوازی خه‌ڵكی كوردستان بێت و خزمه‌تگوزاریی پێویست پێشكه‌ش بكات.

په‌ده‌كه-‌سه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی كرد

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان – سوریا له‌ په‌یامێكدا، پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خێر و خۆشی گه‌لی كوردستان و گه‌شه‌كردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ خواست.

له‌ په‌یامه‌كه‌دا مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان – سوریا، رایگه‌یاندووه‌، هه‌ڵبژاردنی به‌ڕێزتان بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی كوردستان له‌م قۆناغه‌ گرنگه‌ی مێژووی گه‌لی كوردستان پێویستییه‌كی گرنگه‌ و ئاماژه‌یه‌ بۆ بایه‌خی رۆڵی به‌ڕێزتان له‌ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان و له‌ ئه‌ستۆ گرتنی به‌رپرسیارێتی بۆ خزمه‌تی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یه‌كی روونه‌ بۆ پێشكه‌وتن و درووستی ئه‌و پڕۆژه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كوردستان، كه‌ مسته‌فا بارزانی نه‌مر بناغه‌ی داڕشتووه‌ و سه‌رۆكی تێكۆشه‌ر مه‌سعود بارزانی رێبه‌رایه‌تی ده‌كات.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: ئێمه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستانی – سووریا، پشتیوانی خۆمان بۆ به‌ڕێزتان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ و له‌ سۆنگه‌ی بڕوابوونمان به‌ رێباری كوردایه‌تی كه‌ رێبازی بارزانی نه‌مر بووه‌.

په‌یامی سكرتێری گشتیی حزبی دیموكراتی كوردستان

مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای خواستووە کە کورد لە باشووری کوردستان بە یەکگرتوویی زیاترەوە بەرەوڕووی ئەگەر و ئاستەنگەکانی قۆناغی نوێی ژیانی سیاسیی بێتەوە و لە ئەزموونی دیموکراسی و بنیاتنانی کوردستان بەردەوام بێ.

دەقی پەیامەکە:

به‌ڕێز جه‌نابی کاک مەسرور بارزانی، سه‌رۆکی هه‌‌ڵبژێردراوی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان

له‌گه‌ڵ سڵاو و رێز!

به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژێردرانی جه‌نابت به سه‌رۆکی نوێی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان، به‌ ناوی خۆم و هاوڕێیانم له رێبه‌ریی حزبی دیموکراتی کوردستاندا گه‌رمترین پیرۆزباییت لێ ده‌که‌م.

هیوا ده‌خوازین له‌و هه‌لومه‌رجه گرنگ و هه‌ستیاره‌دا که گه‌لی کورد پێیدا تێ ده‌په‌ڕێ، خەڵک و هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان به لێک‌تێگه‌یشتن و یه‌كگرتوویی زیاتره‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌گه‌ر و ئاسته‌نگه‌کانی ئه‌م قۆناغه ببنه‌وه؛ و هەڵبژێرانی جەنابیشت بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەر بێ بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی کورد لە باشووری کوردستان و عێراق. بێگومان ئەم ئەرکە قورس و ئەستەمە، بەڵام توانا و لێوەشاوەیی جەنابتان هیوادار بە بڕینی ئەم قۆناغەمان دەکات. له‌گه‌ڵ ئاواتی سه‌رکه‌وتنتان له ئه‌رکی نوێدا.

مسته‌فا مه‌ولوودی

سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستان

په‌یامی پیرۆزبایی لێپرسراوی گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە دووتوێی  پەیامێکدا پیرۆزبایی حزبی دیموکراتی گەیاندە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی تازەهەڵبژێردراوی هەرێمی کوردستانی عێراق.

 دەقی پەیامەکە

زۆر بەڕێز/ جەنابی کاک مەسرور بارزانی

سڵاوێکی دۆستانە،

لە لایەن خۆم و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، پیرۆزبایی گەرمتان پێشکەش دەکەم، بە بۆنەی هەڵبژاردنتان لە په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان وەک سەرۆک وەزیرانی ئەو هەرێمە.

بێگومان لەم قۆناغەدا کە هەرێمی کوردستان لەگەڵ زۆر کێشە و کەموکووڕیی ناوخۆیی و دەرەکی بەرەوڕوویە و چاوەڕوانیی خەڵکیش لە کابینەی نوێی حکوومەت بە سەرۆکایەتیی بەڕێزتان لە ئاستێکی بەرزدایە، بەرپرسیاریەتییەکی زۆر گەورەتان کەوتووەتە سەرشان.

هیوادارین بە هەستکردن بەو بەرپرسایەتییە و لە هەما