رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان هیوای سەرکەوتن بۆ مەسرور بارزانی و کابینەی نۆیەم دەخوازێت
K24 – ههولێر:
عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی بە هۆی وەرگرتنی متمانەی پەرلەمان بۆ بوون بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکهدا، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسرور بارزانی خواست و پشتگیریی خۆیشی بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
ئەمڕۆ چوارشەممە 10/07/2019، پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی بەخشی.