ئیسرائیل وردەکاری هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئێران لە عێراق ئاشکرا دەکات
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ئاشكرای ده‌كات، بێنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئه‌م هه‌فته‌یه ورده‌كاری بۆردومانێكی هێزه‌كانی ئێران له عێراق ئاشكرا دەکات.
رۆژنامه‌ی مه‌عاریفی ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل سه‌ربازگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبیان بۆردومانكردووه و سه‌ربازگه‌كه كاتێك بۆردومانكراوه كه ئه‌فسه‌ر و سه‌رانی باڵای ئێرانی و حزبوڵڵا بوونیان تیایدا هه‌بووه.
هه‌فته‌ی رابردوو، سه‌ربازگه‌ی شوهه‌دا له باشووری كه‌ركووك، بۆردومان كرا، له سه‌ره‌تادا بێ ده‌نگی له رووداوه‌كه كرا، به‌ڵام دواتر حكوومه‌تی عێراق بۆردومانه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش به دووری زانی ئیسرائیل بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌نجام دابێت.
هاوكات هه‌ر به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی مه‌عاریف، ئیسرائیل رێگه به به‌هێزبوونی هه‌ژموونی ئێران له ده‌وروبه‌ری خۆی نادات، ته‌نانه‌ت هێزه‌كانی ئێرانی له قوڵایی خاكی عێراق كردووه‌ته ئامانج.
H.J