بیابانهكانی سهماوه دۆزهخی سهر زهوی كوردن
K24 - سوماوە
پڕۆسەی هەڵدانەوەی گۆڕه به كۆمهڵهكانی قووربانیانی ئەنفال لە بیابانەکانی سەماوە بهردهوامه، جگە لەو گۆڕەی کە ئێستا دەست بە هەڵدانەوەی کراوە، سێ گۆڕی دیکەی هاوشێوە دۆزراوەتەوە کە روفاتی هاووڵاتیانی کوردی تێدایە، بەشێک لە کەسوکاری ئەنفالکراوان سەردانی گۆڕە بەکۆمەڵەکانیان کرد و لەسەر ئێسك و پروسکی کەسوکارەکانیان داوایان کرد کەیسەکە بەجیهانیی بکرێت و حکوومەتی عێراق بە فەرمی داوای لێبووردن بکات.
كەسوكاری ئەنفالكراوان بە رێگایەکی سەخت و دژواردا بۆ دۆزەخی بیابانەکان رۆیشتین، پێش گەیشتن، نوێژی نوێکردنەوەی پەیمان لەگەڵ خودا کرا، یادەوەرییە تاڵەکانی 31 ساڵ پێش ئێستاشیان بۆ یەکتر دەگێڕایەوە، ئهمه ئەو ساتەیە کە هیچ کامیان خۆزگەی بەدیهاتنیان نەدەکرد، لەگەڵ ئێسك و پروسکی ئازیزانیان دەدوێن، بەڵام بێ ئەوەی هیچ وەڵامێکیان دەست بکەوێت.
لە کۆی چوار گۆڕی بەکۆمەڵ لە بیابانەکانی سەماوە، یەکێکیان هەڵدڕاوەتەوە، کە روفاتی زیاتر لە 100 ئەنفالكراوای كوردی تێدایە و تا ئێستا زیاتر لە نیوەی روفاتەکان دهرهێنراون.
ھ.م