پێش ئه‌وه‌ی بگاته باره‌گای یانه‌كه له فرۆكه‌خانه گه‌وره‌ترین پێشوازی له ئالڤێس كرا
سه‌دان هانده‌ر له ساوپاولۆ بۆ پێشوازیكردن له دانی ئالڤێس له فرۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه‌یان كۆبوونه‌وه.
پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو ساوپاولۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رگریكاره 36 ساڵه‌كه‌ی بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند و ئه‌م هه‌واڵه‌ش هانده‌رانی یانه به‌رازیلیه‌كه دڵخۆش كرد.
هانده‌ران به جۆش و خرۆشه‌وه له‌به‌رده‌م فرۆكه‌خانه‌ی ساوپاولۆ كۆبوونه‌وه و ئاهه‌نگیان به‌بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئالڤێس گێڕا دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه له‌گه‌ڵ یانه‌كانی سێڤییا و بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس و پاریس سانجێرمان یاریی كرد و زۆرترین نازناوی برده‌وه و گه‌ڕایه‌وه یانه‌ی دایك.
ساوپاولۆ له‌دوای 12 گه‌ڕ له ده‌ستپێكردنی خولی به‌رازیل خانه‌ی پێنجه‌می ریزبه‌ندی گرتووه و به جیاوازی هه‌شت خاڵ له سانتۆسی پێشه‌نگ دووره.