زانیاری لەسەر بکوژی کارمەندی بەنزینخانەکەی چەمچەماڵ ئاشکرا دەکرێت
K24 – سلێمانی:
پۆلیسی سلێمانی لەسەر کوشتنی کارمەندی بەنزینخانەیەک راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وهۆکاری کوشتنەکەی ئاشکرا کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی: "کاتژمێر 7:30 خولەکی شەوی رابردوو، ماتۆر سوارێک تەقە لەکارمەندێکی بەنزینخانە دەکات لەقەزای چەمچەماڵ و دەیکوژێت و ئەو پارەیەی پێی بووە دەیدزێت".
لە راگەیەندراوەکە هاتووە: "توانرا کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمرۆ تۆمەتبار دەستگیر بکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ماتۆرسکیلەکە و ئەو دەمانچەیەی تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە".
ئاشکراشیکردووە: "کوژراوەکە ناوی (ز، ک، ع)و لەدایکبوی 2003 یەو، بکوژەکەش ناوی (س م، ا) لەدایکبوی 2000".
H.J