دوای 68 رۆژ تەرمی کچێک دۆزرایەوە
K24 – دهۆک:
کچێکی دانیشتووی ناحیەی دێرەلوک بە ناوی هنداڤ فەرهاد، لە 17/06/2019 خۆی فڕێدایە نێو رووبار و دوای 68 رۆژ، تەرمەکەی لە دووری 50 کلیۆمەتر لە شوێنی خۆ کوشتنەکەی دۆزرایەوە.
باوکی کچەکە بە ناوی فەرهاد، بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئێمە لە دۆزینەوەی تەرمی کچەکەمان بێ هیوا بووبوین. کچەکەی من تەمەنی 16 ساڵ بوو، ئێستا تەمەرکەی لە پزیشکی دادی دهۆکە".
دوێنی شەممە، به‌ڕەێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران به كوردستان24ی راگه‌یاندبوو، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی به‌رگری شارستانی بلێ له بوونی ته‌رمێك له ناو رووبار، سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كردووه و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بنكه‌ی پۆلیسی بارزان، ته‌رمه‌كه‌یان ده‌رهێناوه‌ته‌وه.
بەهۆی شێوانی تەرمەکەی، سەرەتا ناسنامەی ئەو کچە ئاشکرا نەکرا، بەڵام ئەمڕۆ ناسرایەوە و خێزانەکەی لێ ئاگادار کرایەوە.
H.J