مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان دابەش دەكرێت

ئەمڕۆ و سبەی ئەم دامەزراوانە مووچە وەردەگرن

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆ و سبەی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكان دابەش دەكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتەكانی سامانە سرووشتییەكان، ئەوقاف و كاروباری ئاینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ناوخۆ، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش، ھێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگری فریاكەوتن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە و نشینگەی ھەرێم، لیوای 1 و 2ی پۆلیسی پارساتنی دام و دەزگاكانی نەوت و گاز، دابەش دەكرێت".

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی راشیگەیاند: "سبەی رۆژی دووشه‌ممه‌ مووچەی هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، كاره‌با، پلاندانان، كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن، رۆشنبیر و لاوان، بازرگانی و پیشه‌سازی و ده‌سته‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌ستپاكی، وه‌به‌رهێنان، ژینگه‌ و ده‌زگای مین، ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، دیوانی چاودێری دارایی، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان هه‌رێم، په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دابەش دەكرێت".