نێچیرڤان بارزانی و مایك پێنس په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا
K24 - هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مايك پێنس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراقیان تاوتوێ كرد.
له‌و په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنيیه‌دا، هه‌ردوولا دۆخى هه‌رێمى كوردستان و عێراقيان تاووتوێ كرد و جه‌ختيان له به‌رده‌واميى هاوبه‌شيى ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق و بوونى ميكانيزمێكى هاوبه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به يارمه‌تيى ئه‌مه‌ريكا بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر، كرده‌وه.
له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27/8/2019 ئه‌نجام درا، نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به باشتربوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فيدرالى عێراق و باشتربوونى دۆخى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان دا و دووپاتیكرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق له ڕێگه‌ى ديالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكات و كارى ليژنه‌كانى نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالى عێراقى به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م دا.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها داكۆكى له به‌رده‌واميى سياسه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستن و هاوكاريكردنى هه‌موو پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و كاركردن بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان كرده‌وه و هاوكارى و پشتگيريى هه‌رێمى كوردستانى بۆ دابينكردنى ئاسايش و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانيان نيشان دا، تا بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانيان.
لاى خۆيه‌وه مايك پێنس جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، سوپاسى نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستانى كرد و ڕێز و پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵى پێشمه‌رگه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر و شكاندنى داعش دووپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها سڵاوى بۆ خانه‌واده‌ى شه‌هيدان و قوربانيانى ده‌ستى تيرۆر نارد.
خۆشحاڵيى ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكايشى بۆ باشتربوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا نيشان دا و دووپاتىكرده‌وه كه ئه‌مه‌ريكا له هاوكارى و پشتگيريى هه‌ردوولا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌روه‌ها هاوكاريى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌كات بۆ يارمه‌تيدانى ئاواره و پێكهاته‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌يان بۆ شوێنه‌كانيان.
ئ. م