هه‌ژماری به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای تویته‌ر هاككرا

K24 - هه‌ولێر:
هه‌ژماری تایبه‌تی جاك دۆرسی، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای تویته‌ر هاككرا.
دواتر هاككه‌ره‌كه له‌سه‌ر هه‌ژماری جاك دۆرسی، له چه‌ند تویتێكدا په‌سنی ئه‌دۆلف هیتله‌ری كردووه و گوته‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی به‌رامبه‌ر به ئه‌فه‌ریقی و جووه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی وێبسایتی The Verge، ئه‌و تویتانه ماوه‌ی 10 خووله‌ك له‌سه‌ر هه‌ژماری جاك دۆرسی ماونه‌ته‌وه، كه نزیكه‌ی 4 ملیۆن فۆلۆوه‌ری هه‌یه، دواتریش له‌لایه‌ن كارگێڕی تویته‌ره‌وه ره‌شكراونه‌ته‌وه.
كۆمپانیاكه له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، هه‌ژماره‌كه‌ی دۆرسی هاككرا و دووپاتیش له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌كاته‌وه، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه، كه ئه‌و هاككردنه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر سیسته‌مه‌كانی "تویته‌ر" نییه و هیچ داتایه‌ك دزه‌ی پێنه‌كراوه.
ئ. م