نێچیرڤان بارزانی پيرۆزبايى له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌بۆنه‌ی دووباره هه‌ڵبژاردنی وه‌كو رێكخه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به ته‌له‌فۆن پیرۆزبایی له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ده‌كات.
به گوێره‌ی وێبسایتی فه‌رمی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/9/2019، نێچيرڤان بارزانى، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پیرۆزبایی له عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌رى گشتيى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كرد.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، وێڕاى پيرۆزبايى و ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به ڕێكخه‌رى گشيتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، دووپاتى كرده‌وه كه عومه‌رى سه‌يد عه‌لى به مێژووى خه‌بات و تێكۆشان و به ئاماده‌يى و كه‌سايه‌تيى خۆى، شايه‌نى دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى بوو.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزبايی سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و تيمى تازه‌ى سه‌ركرايه‌تی بزووتنه‌وه‌كه كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆيان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان خواست.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز عومه‌رى سه‌يد عه‌لى پێزانينى خۆى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاسى كرد.
ئ. م