مەسروربارزانی: چەندین بژاردەمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ خستووەتەڕوو

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق: پشتگیریی لە پرۆسەی گفتۆگۆی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتیحادی دەکەین
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 2019/9/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان پێشوازی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

 لە دیدارەکەدا باڵیۆزی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پشتیوانی لە یەک نزیکبوونەوە و گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراقی فیدرال دەکات. گوتیشی: "هەست دەکەین پێشکەوتن لە پرۆسەی گفتوگۆکاندا هەیە".

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە کە لە سەر چەند ئاستێک گقتوگۆ لە گەڵ حکومەتی عێراق بەردەوامە و چەندین بژاردەشمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خستووەتەڕوو بە شێوەیەك کە دەستوور بنەمای سەرەکی چارەسەرکردنی کێشەکان بێت.

ئ. م