ئه‌نقه‌ره هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌مه‌ریكا كرد.
ئاكار گوتی: ئه‌نقه‌ره هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌وه‌ستێنێت له باره‌ی ناوچه‌ی ئارامی باكووری سووریاوه، ئه‌گه‌ر بێت و لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی خه‌ریكی كات كوشتن بێت.
گوتیشی: ئێمه پلانی خۆمان ده‌بێت و پلانی بی ده‌خه‌ینه كار.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ماهه‌نگی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌سته به دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان.
روونیشیكرده‌وه، توركیا ده‌یه‌وێت رێڕه‌وێك به قوڵی 30 بۆ 40 كیلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتی فورات بگرێته ده‌ست.
ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌و رێڕه‌وه ده‌بێت خاڵی بكرێت له تیرۆریستان. كه مه‌به‌ستی هێزه كوردییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌كه‌یه.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئامانجی هه‌ره گرنگ و كۆتایی توركیا ئه‌وه‌یه كۆتایی به رێكخراوی پارتی كرێكارانی كوردستان و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و پارتی یه‌كێتی دیموكراتی له باكووری سووریا بهێنێت و رێگه بۆ سووریاییه‌كان خۆش بكات بگه‌ڕێنه‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ