وهزیری پهروهرده: حكوومهت گرنگییهكی تایبهت به كهرتی پهروهرده دهدات
K24 - ههولێر:
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە رایگەیاند: "حكوومەت گرنگییەكی تایبەت بە كەرتی پەروەرە و خوێندن دەدات و بەیەك چاو سەیری ھەموو شوێنەكان دەكرێت و گرنگی بەھەموو ناوچەكان دەدرێت".
ئەمڕۆ شەممە 21/09/2019، ساڵی نوێی خوێندن دهستیپێكرد و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە قوتابخانهیهكی شاری دهۆک زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا و وتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا پیرۆزبای لە قوتابیان کرد و رایگەیاند: "خۆشحاڵم کە ئەمڕۆ لێرە زەنگی دەسپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی 2019-2020 لێدەدەم و دەسپێکردنی ئەمساڵی خوێندن رادەگەیەنم. بەو بۆنەیەوە پیرۆزباییتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنان بۆ دەخوازم".
راشیگەیاند: "یەکێک لە ئەرکە گرنگ و لە پێشینەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگیدانە بە پەروەردە و خوێندن و بەرزکردنەوەی ئاستی قوتابخانەکانمان بە تایبەتی قوتابخانە حکومییەکان. هەرێمی کوردستان پێویستی بە 3500 پۆلی دیکە هەیە بۆ ئەوەی لە کێشەی چەند دەوامی رزگاری بێت و قوتابییە خۆشەویستەکانیشمان لە قوتابخانەی شیاودا بخوێنن".
سوپاسی مامۆستایانیشی کرد بەهۆی قەیرانی دارایی هۆڵەکانی خوێندنیان جێنەهێشت و گووتی: "بەهۆی قەیرانەکان و جەنگی دژ بە داعش، کێشەی زۆر هاتنە بەردەمان، بەڵام سوپاسی مامۆستایان دەکەین کە نەیانهێشت، قوتابیان بێبەش بن لە خوێندن".