شاندێكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه
K24 - به‌غدا:
شاندێكی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان له په‌رله‌مانی به‌غدایه و مه‌به‌ست له سه‌ردانه‌كه‌ش، تاووتوێكردنی پرسه‌كانی بودجه و نه‌وت و كاروباره داراییه‌كانه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی عێراق.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی دارایی و سه‌رۆكی لێژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و شانده‌ن، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا.
بڕیاریشه شاندێكی په‌رله‌مانی به‌غدا، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرسی دیكه‌ش گفتوگۆ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌شه‌ی ئێستا هه‌یه، باشتر بكرێت.
ئ. م