به فه‌رمى كاتانيچ بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بانگهێشتى 24 ياريزانى كردووه
سریچكۆ كاتانیچی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق 24 یاریزانی وه‌ك لیستی كۆتایی بۆ دوو یاریی داهاتووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ئاشكرا كرد و ژیلوان حه‌مه‌د هاوشانی دوو یاریزانی دیكه‌ی كورد بانگهێشتكراوه.
له پێكهاته‌كه‌ی عێراق بۆ یه‌كه‌مین جار له سه‌رده‌می كاتانیچ، عه‌لا عه‌بدولزه‌هره‌ی گۆڵكاری وه‌رزی رابردووی خولی نایابی عێراق بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌كه كراوه.
كاتانیچ بۆ دوو یاری داهاتوو بانگهێشتی 24 یاریزانی كردووه، له نێویاندا ناوی هه‌ریه‌ك له ژیلوان حه‌مه‌د و رێبین سولاقه و ئه‌حمه‌د یاسین سێ یاریزانی كوردن له لیستی كۆتایی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقدا هه‌یه.
یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان پێكهاتوون له‌م یاریزانانه‌ی خواره‌وه:
محه‌مه‌د حه‌مید، محه‌مه‌د ساڵح، فه‌هد تاڵب، عه‌لا مه‌هاوی، مسته‌فا محه‌مه‌د، عه‌لی عه‌دنان، زه‌رغام ئیسماعیل، ئه‌حمه‌د ئیبراهیم، سه‌عد ناتق، رێبین سۆلاقا، مه‌یسه‌م جه‌بار، عه‌لی فائز، هومام تاریق، ژیلوان حه‌مه‌د، جه‌یستن میرام، ئه‌حمه‌د یاسین، سه‌فا هادی، ئه‌مجه‌د عه‌توان، به‌شار ره‌سن، محه‌مه‌د قاسم، ئیبراهیم بایش، موهه‌نه‌د عه‌لی، عه‌لا عه‌باس، عه‌لا عه‌بدوالزه‌هرا.
عێراق له دوو یاریی داهاتوو له پاڵاوتنه‌كانی جامی ئاسیای 2023 و مۆندیالی 2022 له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌كانی كه‌مبۆدیا و هۆنگ كۆنگ ده‌بێته‌وه كه عێراق له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خاوه‌نی ته‌نیا یه‌ك خاڵه و سێ خاڵ له به‌حره‌ینی پێشه‌نگ دووره.