ئوسترالیا: نیگه‌رانی ره‌وشی گه‌لی كوردین
ڕۆژئاوای کوردستان
هه‌سه‌ده
یه‌په‌گه
په‌یه‌ده
كورد
یه‌په‌ژه
سه‌رێ كانی
باكووری سووریا
خۆرهه‌ڵاتی فورات
هێرشی توركیا
ئه‌ردۆغان
داعش
ئوسترالیا
هێرشی تورکیا بۆ رۆژئاوا
K24- هه‌ولێر:
حكومه‌تی ئوسترالیا نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه ده‌بێته هۆی ژیاندنه‌وه‌ی داعش له ناوچه‌كه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا، سكوت موریسۆن، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، هه‌وڵه تاكلایه‌نه‌كه‌ی توركیا ئه‌نجامی كاره‌ساتباری لێده‌كه‌وێته‌وه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه درووست ده‌كات.
گوتیشی: ئه‌و هێرشه ده‌ستكه‌وته‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ناو ده‌بات.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئێمه زۆر نیگه‌رانین له‌و ره‌وشه‌ی به‌رۆكی گه‌لی كوردی كردووه، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ وێزه‌یان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، رۆڵێكی گرنگ و به‌رچاوی هه‌بووه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و شكستهێنان به‌و رێكخراوه.