هه‌سه‌ده: بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا نائومێدییه‌كی گه‌وره‌یه بۆمان
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا بالی، گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، رایگه‌یاند، ناچارین به‌شێكی زۆری پاسه‌وانی زیندان و كه‌مپه‌كانی داعش به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی "داگیركاری توركیا" بگوازینه‌وه.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی "سی ئێن ئێن" ئه‌مه‌ریكی، مسته‌فا بالی گوتی: "هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئاسایش و سه‌لامه‌تی ئه‌و زیندان و كه‌مپانه بكه‌ین، كه چه‌كدارانی داعشیان تێدایه".
گوتیشی: "ناچارین به‌شێكی ئه‌و هێزانه‌مان بكشێنینه‌وه، كه پاسه‌وانی زیندانییانی داعش و كه‌مپه‌كانیان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی له‌شكركێشی و داگیركاری توركیا ببینه‌وه".
له باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا و بڕیاری كشانه‌وه‌یان له سووریا، گوته‌بێژه‌كه‌ی هه‌سه‌ده رایگه‌یاند، "ئێمه به ته‌واوی نا‌ئومێد بووین له‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ ده‌ریكردووه و ئه‌و بڕیاره كردنه‌وه‌ی رێگه‌یه له به‌رده‌م له‌شكركێشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانمان".