له توركیا هێزه ئه‌منییه‌كان 100 كه‌سی سه‌ر به داعشیان ده‌ستگیركرد
K24 – هه‌ولێر:
محه‌مه‌د ئه‌كتاش، به‌ڕێوبه‌ری ئاسایشی گشتیی له توركیا، رایگه‌یاند، هێزه تایبه‌ته‌كانیان 26 ئۆپراسیۆنی ئاسایشییان ئه‌نجامداوه و توانیویانه 100 كه‌سی سه‌ر به داعش ده‌ستگیر بكه‌ن، كه پیلانیان دانابوو، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن.
گوتیشی: هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامه بۆ ریشه‌كێشكردنی شانه نهێنییه‌كانی داعش و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی هه‌ریه‌ك له رێكخراوه‌كانی په‌كه‌كه و فه‌تحوڵڵا گوله‌ن.
پێشتر ئه‌و به‌رپرسه توركییه رایگه‌یاندبوو، تیمه‌كانیان توانیویانه 1297 هه‌ژماری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رابگرن، كه هه‌واڵی چه‌واشه‌كاریان له باره‌ی ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا بڵاوكردووه‌ته‌وه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه 452 كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و 78 كه‌سیان خراونه‌ته زیندانه‌وه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر