مه‌سه‌ده ئاماده‌ین بۆ دانووستانی چوونه پاڵ سوپای سووریا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی لیژنه‌ی جێبه‌كاری ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات ناسراو به (مه‌سه‌ده)، ئیلهام ئه‌حمه‌د، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی "سپۆتنیك"ی رووسی رایگه‌یاند، "هێشتا پرسی تێكه‌ڵكردنی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ سوپای سووریا نه‌هاتووه‌ته به‌ر باس، به‌ڵام ئێمه ئاماده‌ین دانووستانی له باره‌وه بكه‌ین".
ئیلهام ئه‌حمه‌د، گوتیشی: "هێزه كوردییه‌كان ئاماده‌ن دانووستان له‌و باره‌یه‌وه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر دیمه‌شق ئه‌و پرسه بخاته به‌رده‌میان و كوردی سووریا به دڵنیاییه‌وه ئه‌و بژاره‌یان ده‌وێت، كه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتی: "سوپای سووریا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) هاوكۆكن، به‌ڵام به‌یه‌كه‌وه شه‌ڕیان دژی سوپای توركیا نه‌كردووه. سوپای سووریا ئێستا چووه‌ته هه‌ندێك ناوچه و هێزه كوردییه‌كان پاشه‌كشه‌یان كردووه".
ئه‌م وتانه‌ی ئیلهام ئه‌حمه‌د دوای ئه‌وه هاتن، كه به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا رایگه‌یاند، كورده‌كان زۆرینه‌یان هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت هه‌بووه و بیرۆكه‌ی نیشتمانی راسته‌قینه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو.
ئ.ڕ