وه‌زاره‌ته‌كانی ئه‌وقاف و كشتوكاڵ پلانی 4 ساڵی خۆیان دیاریكرد
K24 - هه‌ولێر:
ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان ماوەی یەك مانگی بە وەزارەتەكان دابوو، بۆ ئەوەی پلانی چوار ساڵەی خۆیان لە چوارچێوەی ھێڵە گشتییەكانی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاراستەی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران بكەن.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24 سەرجەم وەزارەتەكان پلانی خۆیان لە ماوەی دیاریكراودا داوەتە فەرمانگەكە، كە تێیدا پلانی كورتخایەن و درێژخایەنی وەزارەتەكانیان خراوەتەڕوو.
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری و ئایینی لە پلانی خۆیدا، دەیەوێ گه‌شته‌كانی حه‌ج و عومره به شێوه‌یه‌كی باشتر رێكبخاته‌وه كه زیاتر له خزمه‌تی هاووڵاتیاندا بێت.
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئەویش كە پەیوەندی راستەوخۆی بە ھاووڵاتییانەوە ھەیە پلانی 4 ساڵی خۆی ئامادەكردووە، گرنگترین پلانیان پاراستنی بەرھەمی ناوخۆیە.
پلانی 4 ساڵەی وەزارەتەكان له‌سه‌ر دوو ئاستی كورت مه‌ودا و درێژخایه‌ن دارێژراون، ئه‌وه‌ی كورتخایه‌نه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا جێبه‌جێ ده‌كرێن، پلانه درێژخایه‌نه‌كانیش ئاماده‌كاری پێویستیان بۆ كراوه تا له داهاتوودا جێبه‌جێبكرێن، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی جێبه‌جێكردنی پلانی وه‌زاره‌ته‌كان له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه چاودێری و به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كرێت.
ئ. م