گوندێکی کریستیانەکان بەهۆی هێرشەکانی تورکیا چۆڵ دەکرێت
K24 - تەل تەمر
بەھۆی ھێرشی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان گوندێكی ئاشوورییەكان بەناوی تل جدایە، بە تەواوی چۆڵكراوە و خەڵكەكەی ئاوارە بوونە، ھاووڵاتییەكی ئاشووری كە بە تەنیا لە گوندەكەیان ماوەتەوە دەڵێ "سوپای توركیا و چەكدارە میلیشیاكانی سەر بە ئەنقەرە ئامانجیانە كورد و پێكھاتەكانی دیكە لەناو ببەن و پرۆسەكەش دژی ھەمووانە، بۆیە گرنگە جیھان ئاگاداری ئەم پلانەی توركیا بێت و رێگەی لێ بگرێت".
مام جەمیل، ھاووڵاتییەكی بە تەمەنی گوندەكەیە و بە كوردستان24ی گوت: "بە نامەی فەرمی داوامان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە بە ھانامانەوە بێن، بەڵام تائێستا ئۆپەراسیۆنی توركیا بەردەوامە و وڵاتانی ئەوروپاش وەڵامی ئێمەیان نەداوەتەوە، ھەر دەڵێن ئەمڕۆ و سبەی".
گوتیشی: "ئەمەریكا خیانەتی لە ئێمە كرد و ترەمپ ھەر جارە و لێدوانێكی جیاواز لەوەی پێشتر دەدات، ھەڵوێستیان روون نییە".
ھ.م