ھەسەدە ئاماری 24 كاتژمێری شەڕ ئاشكرا دەكات

ھەسەدە: 13 چەكداری سەر بە توركیا كوژراون

K24 - ھەولێر

ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی شەڕی لەگەڵ ھێزەكانی توركیا راگەیاند و ئاشكرای كرد كە 13 چەكداری سەر بە توركیا كوژراون و 12 شەڕڤانیش گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی راگەیاندنی ھەسەدە رایگەیاند، لەماوەی 24كاتژمێردا لە گوندەكانی سەر بە تەل تەمر شارۆچكەی عەین عیسا شەڕ لەنێوان شەڕڤانان و چەكدارانی توركیا روویداوە، لە ئەنجامدا 13 چەكداری ھێزەكانی توركیا كوژراون و 19ی دیكەش برینداربوون، ھەروەھا 12 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و 7ی دیكەش برینداربوون.

ھەسەدە، ئاماژەی بەوەشكردووە، سوپای توركیا و میلیشیاكانی سووریای سەر بە ئەنقەرە، لە شەڕەكانی 24 كاتژمێری رابردوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان دژی ئەوان بەكارھێناوە.

ھ.م