خلووسی ئاكار: له ناتۆ ده‌رناچین
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، رایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره هێشتا هاوبه‌شێكی بنه‌ڕه‌تی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سییه و هیچ هه‌وڵێك بۆ ده‌رچوونی توركیا له ناتۆ له ئارادا نییه.
له میانی كۆڕبه‌ندی ده‌وحه‌دا، خه‌لووسی ئاكار راشیگه‌یاند، توركیا هه‌ر له ناتۆدا ده‌مێنێته‌وه و بۆ هیچ شوێنێك ناچێت.
ئه‌وه‌شی گوت: ئه‌نقه‌ره په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه هه‌یه، هیچ وڵاتێك نابێته جێگره‌وه‌ی ناتۆ و یه‌كێتی ئه‌وروپا.
روونیشیكرده‌وه، له سۆنگه‌ی پێویستییان به سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400ی رووسی، خۆیان به ناچار بینیوه ئه‌و سیستمی بكڕن.