یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌ی ڤاڵڤێردی به‌رامبه‌ر ناپۆلی
دوای راكێشانی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا له یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌ی بۆچوونی خۆی به‌رامبه‌ر ناپۆلی ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه یارییه‌كه قورسه، ده‌شڵێت: ناپۆلی له نێو یاریگه‌ی خۆی سه‌رنجڕاكێشه و ترسناكه.
دوای ئه‌وه‌ی له تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی ناپۆلی بووه‌وه، راسته‌وخۆ ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی بارسێلۆنا گوتی: ناپۆلی تیپێكی به‌هێزه، هه‌رچه‌نده تیپه ئیتاڵیاییه‌كه به دۆخێكی ئاڵۆز تێپه‌ڕ ده‌بێت.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: ناتوانم جارێ هیچ بڕیارێك بده‌م، چونكه به ته‌واوه‌تی له ناپۆلی دڵنیانین كه چۆن رووبه‌ڕوومان ده‌بنه‌وه و نازانین چی رووده‌دات و چۆن به‌ره‌نگارمان ده‌بنه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌وان یاریزانی به‌توانایان هه‌یه له‌وانه مێرتینێز و ئینسینی، له كاتی یارییه ئاماده‌كارییه‌كان له ئه‌مریكا ئه‌وان به‌هێزه‌وه ده‌ركه‌وتن به‌تایبه‌تی له هێڵی ناوه‌راست زۆر به‌رێكخراوی یاری ده‌كه‌ن.
ڤاڵڤێردی پێشتر وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو له 2014 رووبه‌ڕووی ناپۆلی بۆته‌وه، له یاری چوون یارییه‌كه‌یان یه‌كسانبوو، به‌ڵام له یاری گه‌ڕانه‌وه بلباو (3 ـ 1) یارییه‌كه‌ی برده‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ڤاڵڤێردی ده‌ڵێت: ناپۆلی له نێو یاریگه و به‌رده‌م هانده‌رانی خاوه‌نی هێز و جۆش و خرۆشێكی گه‌وره‌یه، له نێو یاریگه‌ی خۆیان پێشبینی یارییه‌كی قورس و سه‌خت ده‌كه‌م.
له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، ناپۆلی و بارسێلۆنا رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، یاری چوون له یاریگه‌ی سان پاوڵۆی تایبه‌ت به ناپۆلی له 25/2/2019 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش رۆژی چوارشه‌ممه له كامپ نوو له 18/3/2020 ده‌كرێت.