كریستیانهكانی نهینهوا له گۆڕینی دیموگرافیای ناوچهكانیان نیگهرانن
K24 – ههولێر:
لە ناوچەکانی دەشتی نەینەوا بۆ رێگەگرتن لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتە بەر و کریستیانەکانیش ئومێدیان وایە لە ساڵی نوێدا ئەو گۆڕانکارییە دیمۆگرافییە کۆتایی پێبێت، کە ناوچەکانی ئەوانی لە دەشتی نەینەوا گرتووەتەوە.
لەم بارەیەوە بەرپرسانی یەکە ئیدارییەکانی دەشتی نەینەوا داوا دەکەن لە هەمواری دەستووردا ماددەی تایبەت هەبێ بە پاراستنی مۆرکی رەسەنی ئەو ناوچانە و وەستاندنی کۆچی کریستیانەکان.
بەر لە هاتنی داعش لە دەشتی نەینەوا، نزیک بە ملیۆنێک کریستیان، هاوشان لەگەڵ کوردانی ئێزدی و شەبەک و چەند هۆزێکی عەرەب دەژیان.
بەڵام ئێستا رۆژ بە رۆژ ژمارەی پێکهاتە رەسەنەکانی ناوچەکە کەمدەبنەوە و هاتنی عەرەبیش لە ناوچەکانی دیکەوە لە هەڵکشاندایە.
ئهگەرچی ئەمساڵ هەموو ئاهەنگەکان لەلایەن کڵێساوە هەڵوەشێنرانەوە، بەڵام لە کۆتاییدا هێشتا بەشێکی زۆر لە کریستیانەکان ئومێدیان بە ساڵی داهاتووە، کە ببێتە ساڵی بەدیهێنانی خەونەکانیان.