كونسوڵی گشتیی رووسیا له ههولێر: پهیوهندییهكانی مۆسكۆ و ههرێم پهره پێدهدهین
K24 – ههولێر:
کونسوڵی گشتی رووسیا لە هەولێر، لێڤین ئۆلێگ ڤلادیمێرۆڤیچ، وێڕای پیرۆزبایی بۆ هاتنی ساڵی نوێ بەڵێن دەدات، کە وڵاتەکەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەولێر فراوانتر بکات.
لەم بارەیەوە کونسوڵی گشتی رووسیا لە هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ی راگهیاند، هەرێمی کوردستان قۆناغە سەختەکەی بڕی کە لە ئەنجامی بڕینی بودجە و هاتنی ئاوارەکان و شەڕی داعشەوە درووستبووبوو.
گوتیشی: دڵخۆشین بە هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکی هەرێم و پێکهێنانی کابینەی نوێ لەلایەن مەسروور بارزانییەوە. پێمان وایە سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان دیدگایەکی روونیان هەیە بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.
ههروهها گوتی: لە سەروو هەموویەوە کونسوڵخانەی گشتی رووسیا لە هەولێر راشکاوانە و واقیعبینانە پشتیوانی گەلی کورد دەکات لە چەند بوارێکی جیاوازدا. هەموو هەوڵێک دەدەین هەرێمی کوردستان بە شوێنێکی سەقامگیر لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێڵینەوە.
كونسوڵی گشتیی رووسیا له ههولێر ههروهها گوتی: رووسیا بەردەوام دەبێ لە کارکردن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی سیاسیی و سەربازیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، تا ناوچەکە زیاتر سەقامگیر بێ و ئاشتی تێیدا بەرقەرار بێت.
روونیشیكردهوه، پێمان وایە هەموو پێکهاتەکان بە جیاوازیی نەتەوەییانەوە و لە سەرووی هەمووشیانەوە لە کوردستان مافی ئەوەیان هەیە ژیانێکی ئاشتیانە بژین.
باسی لهوهشكرد، چەندین قوتابی کورد لە رووسیا دەخوێنن و چەندین کۆمپانیای بەناوبانگی رووسی لە کوردستان کاردەکەن.