عێراق عاقبه‌تت خێربێ!
له رۆژه‌كانی پێش و ده‌سپێكی ساڵی نوێش، عێراق به كۆمه‌ڵێ رووداوی شۆكهێنه‌ر تێپه‌ڕی كه بوونه سه‌ره‌تاییه‌ك بۆ دروستبوونی ته‌نگژه‌و ئاڵۆزی زیاتر كه به‌هۆییه‌وه گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق زیاتر له جاران رووبه‌ڕووی قه‌یران بووه‌ته‌وه.
له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه، عێراق له گێژاوێكی مه‌ترسیدار دایه، جگه له قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی كه تایبه‌ته به بابه‌تی دیاریكردنی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر و نه‌ناردنی بووجه‌ی (2020) بۆ په‌رله‌مان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، ئێستاش رووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌یه‌كی ئاڵۆزتریش بووه‌ته‌وه كه تایبه‌ته به ململانێی دوو وڵاتی زڵهێزی ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر خاكی عێراق.
شتێكی شاراوه‌نییه كه ئێران وه‌ك وڵاتێكی دراوسێی عێراق و یارمه‌تیده‌ری عێراق بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی شه‌ڕی دژی داعش و ئه‌مریكاش وه‌ك وڵاتێكی هاوپه‌یمان و رزگاركه‌ری عێراق له‌ده‌ستی رژێمی به‌عسی سه‌دامی دیكتاتۆر، نفوز‌و كاریگه‌ری به‌رچاویان هه‌یه له‌و هاوكێشه سیاسییانه‌ی له عێراق روو ده‌ده‌ن و هیچ كامیشیان نایه‌وێت عێراق بۆئه‌وه‌ی دیكه جێبهێڵێت.
هێرشی سه‌ر كه‌تائیبی (حزب الله) له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاو هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ئه‌ندام ولایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه به‌سه‌ركردایه‌تی به‌شێك له سه‌ركرده‌كانیان وه‌ك په‌رچه‌كردارێك دژی ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكا كرده‌یه‌سه‌ر (حزب الله) و ئه‌و ئیستفزازه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو به‌رامبه‌ر به وڵاتێكی زڵهیزی وه‌ك ئه‌مریكا كرا، دوماهییه‌كه‌ی بووه هۆی كوشتنی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران كه ئه‌ندازیاری داڕشتنی نفوزی ئێران بوو له عێراق و سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن و له‌ته‌ك ئه‌ویش جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیش له‌و هێرشه تیاچوو.
شاراوه نییه كه ئه‌م ته‌نگژه‌و كێشمه‌كێشه‌ی له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته زڵهێزه (ئه‌مریكاو ئێران) هه‌یه، ته‌نیا به‌ره‌نجامی ئه‌و دوو سێ رووداوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو نییه، به‌ڵكو ریشه‌كه‌ی قوڵتره، به‌ڵام به‌و رووداوانه گه‌یشته ترۆپكه‌وه و به‌هۆیه‌وه گۆڕانكاری سیاسیی زۆر له ناوچه‌كه رووده‌ده‌ن كه گه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق به به‌رچاو روونییه‌كی دروسته‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كات، ئه‌وا له هه‌مووان زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێـت و دووریش نییه رووبه‌ڕووی قه‌یرانی دارایی و سه‌ربازی و ئه‌منی مه‌ترسیدار ببێـته‌وه، چونكه ده‌وڵه‌تی عێراق دوای تێپه‌ڕبووونی (16) ساڵی ته‌واو هه‌ر له پێگۆلكه‌ی خۆی دایه‌و نه‌یتوانیوه له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت و هێدی هێدیش هه‌نگاو بۆ دواوه‌ش ده‌نێته‌وه.
ئه‌و رووداوانه‌ی له‌م دواییه له عێراق روویاندا، جارێكی دیكه بابه‌تی وه‌ده‌رنانی هێزه‌كانی بیانی هێنایه‌وه رۆژه‌ڤ. ده‌مێكه سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پارته سیاسییه‌كانی شیعه‌ی عێراق ئه‌وانه‌ی نزیكن له ئێران هه‌وڵی ده‌ركردنی هێزه‌كانی بیانی و به تایبه‌ت ئه‌مریكا ده‌ده‌ن له عێراق، هه‌ربۆیه‌ش جاره جاره گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین كه خه‌ریكی رێكخستنی پرۆژه یان پێشنیاره یاساییه‌كن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا به‌راستی ده‌توانن ئه‌م كاره بكه‌ن؟
كوشتنی ( قاسم سلیمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس) ئه‌م بابه‌ته‌ی جارێكی دیكه هێنایه‌وه رۆژه‌ڤ و تووره‌یی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری سه‌رانی شیعه‌و پارته سیاسییه‌كانی شیعه‌ی زیاتر كرد، هه‌ر بۆیه‌ش حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق تۆپه‌كه‌ی هاوێشته نێو گۆڕه‌پانی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی له‌وێ ئه‌و تووڕه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، چونكه گومانی تێدا نییه كه حكومه‌ت باشتر له هه‌موو لایه‌ك ده‌زانێـت ده‌رهاوێشته‌كانی ئه‌و جۆره بڕیاره بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانان له عێراق چه‌نده ماڵوێرانكه‌ره بۆ عێراق به‌تایبه‌ت له رووی ئه‌منی و شه‌ڕی دژی تیرۆره‌وه.
په‌رله‌مان له دانیشتنی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی رێكه‌وتی(5)ی جانیوه‌ری له ژێر فشاری لایه‌نی شیعی و و (بێ به‌شداری هه‌موو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و به‌شێكی زۆری سوننه‌ش) نیسابی ته‌واو كرد و پرۆژه بڕیارێكی په‌سه‌ند كرد كه له‌رووی ده‌ستوری و یاساییه‌وه هیچ هێزێكی یاسایی نییه، وته‌نیا بڕیارێكی راوێژكاریی و راسپارده‌ییه، كه حكومه‌ت ده‌توانێت پێی وه‌رگرێت، یان نه.
جگه له‌وه‌ی كه به پێی ماده‌ی(61)ی ده‌ستوری عێراقی ساڵی(2005) له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان نییه كه (بڕیاری ته‌شریعی) ده‌ربكات و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه‌ی پێوه پابه‌ند بكات، جگه له‌وه‌ی كه بڕیاری دادگای فیدراڵیش بۆ ئه‌و بابه‌ته بوونی هه‌یه و جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه په‌رله‌مان ئه‌و مافه‌ی نییه. به‌ڵام ئه‌مه عێراقه‌و كه تووڕه بوون یاسا‌و رێسا ناخوات.
ئه‌و پرۆژه بڕیاره‌ی كه له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند كرا، چه‌نده‌ی خۆبه‌تاڵكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و فراكسیۆنه‌كانیان بوو له په‌رله‌مانی عێراق، هێنده‌ش موجامله‌كردن و رازی كردنی شه‌قامی خۆیان بوو، چونكه خۆشیان باشتر ده‌زانن كه ئه‌م پرۆژه بڕیاره به هیچ شێوه‌یه‌ك حكومه‌تی پێ موڵزم ناكرێت، هه‌ر له به زۆر ته‌كمیله كردنی نیسابی دانیشتنه‌كه دیار بوو كه دوو دڵن له ئه‌نجام دانی دانیشتنێكی له‌و جۆره، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه گه‌ر نیه‌تێكی توندتریان هه‌بوایه كاریان له‌سه‌ر ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسایه‌ك یان پێشنیاره یاسایه‌ك ده‌كرد بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، چونكه هێزی یاساییه‌كه‌ی زۆرتره.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌و رێككه‌وتنه ستراتیجییه‌ی له ساڵی (2008)و له‌سه‌رده‌می(مالیكی و ئۆباما) له‌نێوان هه‌ردوو وڵات واژوو كرا‌و په‌رله‌مان په‌سه‌ندی كرد‌و له رۆژنامه‌ی وقایعی عێراقی ژماره(4102)ی رێكه‌وتی(24ی كانونی یه‌كه‌می 2008) بڵاوكرایه‌وه، حوكمی یاساییه‌كی ناوخۆیی هه‌یه‌و به پێی پرنسیپی یاسایایش، یاسا به یاسا ئیلغا ده‌كرێته‌وه، نه‌ك به پرۆژه بڕیار.
ئه‌م بڕیاره‌ی كه له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند كرا، بڕیارێكی ته‌واو شیعییه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له رووی یاساییه‌وه هێچ هێزێكی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه‌وه نییه، ئه‌وا به هه‌له‌یه‌كی مێژوویش ئه‌ژمار ده‌كرێت بۆ ئه‌وانه‌ی به‌شدار بوون له‌په‌سه‌ند كردنی و به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ر ئه‌گه‌رێكیش كه رووبه‌ڕووی عێراق ببێته‌وه له‌سه‌ر شانی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه هۆتافیان له دانیشتنه‌كه لێداو بڕیاره‌كه‌یان په‌سه‌ند كرد، گه‌ر زیاتریش پێ‌داگر بن له‌و هه‌نگاوه بێ پلانانه‌یان، عێراق تووشی چه‌ندین گرفتی دارایی و ئه‌منی ده‌كه‌نه‌وه، كه باجه‌كه‌ی ته‌نیاو ته‌نیا خه‌ڵكی عێراق ده‌یدات. ئه‌و خه‌ڵكه داماوه‌ی كه له ماوه‌ی (16) ساڵی حوكمی ئه‌وان، تۆزقالێكیش خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌ریان بۆ فه‌راهه‌م نه‌كرا. عێراق له‌و كێشمه‌كێشه‌ی هه‌یه، پێویسته بێ لایه‌ن بێت و خۆی نه‌كاته (گۆڕكی گه‌رمتر له ئاگر).
گه‌ر ئه‌وانه‌ی له به‌غدا سوكانی حوكمرانی عێراقیان به‌ده‌سته‌وه‌یه به دوای به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی عێراقه‌وه نه‌بن و عێراق بكه‌نه گۆڕه‌پانی مڵملانێی خه‌ڵكی دیكه‌وه‌و وڵاتی دیكه‌وه، ئه‌وا عێراق رووبه‌ڕووی قه‌یرانی مه‌ترسیدارتر ده‌بێـته‌وه‌و برسی كردنی زیاتری خه‌ڵكیش به‌رده‌وام ده‌بێت. چونكه بینیمان هه‌ر دوای په‌سه‌ندكردنی ئه‌و بڕیاره، چۆن ده‌موده‌ست سه‌رۆكی ئه‌مریكا تویتی كرد‌و هوشداری دا كه عێراق رووبه‌ڕووی سزای توند ده‌كاته‌وه، جگه له‌وه‌ی كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ عێراق بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی راگرتووه. ئه‌مانه زه‌نگی مه‌ترسین و ده‌بێت ده‌وڵه‌تی عێراق به هه‌ندیان وه‌رگرێت، ئه‌گینا عێراق عاقیبه‌ت به‌خێر نابێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مان جارێكی دیكه ئه‌وه‌شی پێگوتینه‌وه كه عێراق به‌ره‌و زۆرینه‌ی شیعی هه‌نگاو ده‌نێت و پێكهاته‌كانی دیكه ده‌نگیان نابیسترێت و مه‌ركه‌زییه‌ت زیاتر‌و زیاتر خۆی ده‌رده‌خاته‌وه.
به‌شدار نه‌بوونی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له‌م دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه‌و له‌و قۆناخه هه‌ستیاره‌ی عێراق و ناوچه‌كه‌شی پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت، یه‌كڕێزی پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو شتێك گرنگتره، چونكه عێراق به‌ره‌وه داهاتوویه‌كی نادیار هه‌نگاو ده‌نێت و پێده‌چێت رووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یرانی ئاڵۆزتر و مه‌ترسیدارتریش ببێته‌وه گه‌ر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان نه‌كات.