ڤیدیۆ.. پوتن سه‌ردانی مزگه‌وتی ئه‌مه‌ویی و مه‌زارگه‌ی نه‌بی یه‌حیای كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی سووریا، گرته‌ی ڤیدیۆیی سه‌ردانی سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتنی بۆ مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی له دیمه‌شق بڵاوكرده‌وه، كه به یاوه‌ری سه‌رۆكی سووریا به‌شار ئه‌سه‌د، ئه‌نجامیدابوو.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌رۆكی سووریا باسی مێژوو و شارستانیه‌تی دێرینی سووریا و مزگه‌وتی ئه‌مه‌وی بۆ ده‌كات.
هه‌روه‌ها هه‌ردووكیان سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی "یه‌حیای كوڕی زه‌كه‌ریا"یان له مزگه‌وته‌كه كرد.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی سووریا، قورئانێكی ده‌ستنووسی پێشكه‌شی پوتن كرد، كه مێژووی نووسینی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌م و سندووقێكی له داری گرانبه‌های له‌گه‌ڵدایه.
جولة الرئيسين #الأسد و #بوتين في الجامع الأموي الكبير.. والهدية التي قدمها الرئيس الروسي للجامع.. pic.twitter.com/dSlVaIoPVD
— Syrian Presidency (@sy_presidency) January 7, 2020