ته‌نها رزگاربووی فڕۆكه ئۆكراینییه‌كه‌ی تاران چیرۆكی خۆی ده‌گێڕێته‌وه
K24 - هه‌ولێر
له‌ناو سه‌رنشینه‌كانی فڕۆكه ئۆیكرانییه‌كه‌دا ته‌نها بازرگانێك رزگاری بووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رپێچی هاتووچۆی كردووه، پۆلیس رایگرتووه و فڕۆكه‌كه رۆشتووه و جێیهێشتووه.
ئه‌و پیاوه ناوی واحید شه‌هبازییه و له ته‌مه‌نی 55 ساڵاندایه، بازرگانێكی ئێرانییه و ئه‌و كاته‌ی ده‌بوو له‌ناو فڕۆكه‌كه‌دا بێت كه به 176 سه‌رنشینه‌وه له پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی كه‌وته خواره‌وه و هه‌موویان گیانیان له ده‌ستدا، واحید به‌هۆی خێرالێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌لایه‌ن پۆلیسی هاتووچۆوه رێگه‌ی لێگیراوه و له گه‌شته‌كه‌ی دواكه‌وتووه.
واحید به ژماره‌یه‌ك میدیای ئێرانی گوتووه: "زۆر به‌خێرایی به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه ده‌ڕۆشتم، چونكه له گه‌شته‌كه‌م دواكه‌وتبووم، هێنده خێرابووم پۆلیسی هاتووچۆ رایانگرت، به‌و هۆیه‌وه فڕۆكه‌كه جێیهێشتم، چونكه پۆلیس زۆریان راگرتم و پێیانگووتم، ئۆتۆمبێله‌كه‌ت 2 ملیۆن تومه‌ن قه‌رزاره و ده‌بێت پاره‌كه بده‌یت، ئۆتۆمبێله‌كه‌یان راگرتم و منیش به‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌یان زۆر نیگه‌ران بووم".
واحید گوتوویه‌تی: "رۆتینیاتی پۆلیسی هاتووچۆ زۆر نیگه‌ران و بێزاری كردم، چونكه ده‌مزانی تازه گه‌شته‌كه‌م له ده‌ست ده‌رچووه، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م هه‌واڵی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆكه ئۆكراینییه‌م پێگه‌یشت و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژیانم رزگار بوو، دڵخۆشیم ده‌ربڕی و زۆر زۆر سوپاسی پۆلیسه‌كانم كردووه كه به‌و هۆیه‌وه ژیانم له مردن رزگار بوو. سه‌ره‌تا هه‌واڵه‌كه به‌و جۆره بوو كه فڕۆكه‌كه كێشه‌یه‌كی هه‌بووبێت و خۆی كه‌وتبێته خواره‌وه، به‌ڵام دواتر چه‌ندین سه‌رچاوه ئاماژه‌یان به‌وه‌كرد، مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئه‌و شه‌وه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كه له تۆڵه‌ی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و یاوه‌رانی بوو، بووه به‌هۆی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه. دواجار ئێران خۆیشی پێی له هه‌ڵه‌یه‌ك ناوه و له‌سه‌ر زاری وەزیری دەرەوە داوای لێبوردن لە گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانییانی رووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكە ئۆكراینییەكە كرد. محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە تویتێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، ئەمڕۆ رۆژێكی خەمناكە، دوای لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، رایدەگەیەنین فڕۆكە ئۆكرانییەكە بەهۆی ھەڵەیەكی مرۆیی كەوتووەتە خوارەوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، نیگەرانن و داوای لێبوردن لە گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانییان دەكەن و سەرەخۆشی خۆشیان بۆ كەسوكاری ھەموو ئەو كەسانە دەردەبڕن، كە لە رووداوی كەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆكە ئۆكراینییە گیانیان لەدەستداوە. رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو 8/1/2020، فڕۆكه‌یه‌كی جۆری ( بۆینگ 737) له دوای هه‌ڵفڕینی له فڕۆكه‌خانه‌ی "ئیمام خومه‌ینی" تاران، تێكشكا و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستدا.