فراكسیۆنی یه‌كێتی: په‌سندكردنی یاسای چاكسازی هه‌نگاوێكی گرنگه

K24 – هه‌ولێر:
له دوای په‌سه‌نكردنی پڕۆژه یاسای چاكسازی، فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره هه‌نگاوێكی گرنگ بوو له پڕۆژه‌ی چاكسازیی له هه‌رێمی كوردستان كه یه‌كێك بوو له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان، بە دەنگی 89 پەرلەمانتار پڕۆژەیاسای چاكسازیی پەسندكرا.
لە كۆبوونەوەكەدا ماددەكانی پڕۆژەیاسای چاكسازیی خوێندرایەوە و لەگەڵ ئەو پێشنیازانەی لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەكان خراونەتەڕوو، بۆ ئەوەی ماددەكان وەكخۆیان پەسند بكرێن یان پێشنیازەكان جێیان بگرنەوە، دواتر كۆی پڕۆژەیاساكە خرایە دەنگدان و بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسند كرا.