ههرێمی كوردستان كێشهی له بهردهوامبوونى عادل عەبدولمەهدی نییه
K24 – ههولێر:
دوای شکستی لایەنە شیعییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانێکی نوێ لە عێراق و دوای سهردانهكهی بۆ ههرێمی كوردستان، ئێستا لە هەموو کات زیاتر باس لە ئەگەری گەڕانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەکرێت بۆ سەر کورسی سەرۆکایەتی حکوومەتی عێراق.
به گوێرهی زانیاری پهیامنێری كوردستان24، "هیچ کێشەیەک نییە لەوەی دووبارە بازی حوكمڕانی لە سەر سەری عەبدولمەهدیدا بنیشێتەوە".
لەو بارەیەوە بۆچوونی فەرمی هەرێمی کوردستان وایە، گەڕانەوەی عەبدولمەهدی دەبێت بە ڕێککەوتنێکی نوێ بێت، ئەگەرچی هیچ تێبینیەکیان لەسەر خودی عەبدولمەهدی نییە.
هەندێکیش لە لایەنەکان بە دووری دەزانن عەبدولمەهدی بتوانێت کێشەکانی عێراق چارەسەر بکات.
هەموو ئەم گرەوانە لە کاتێکدایە، کە لایەنە عێراقییەکان نەیانتوانی لە ماوەی رابردوودا بگەنە رێککەوتنێک بۆ کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی حکوومەتی عێراق و هێندەش نییە، ناوچەکە کەوتووەتە بەردەم ئەگەری شەڕێک رەنگە لە ئاکامدا تەڕ و وشکی تێدا بسووتێ.