توركیا هێرش ده‌كاته سه‌ر په‌رله‌مانتارێكی یۆنانی
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، هۆشداری دایه "بێچووه‌كانی ئه‌وروپا" و گوتی: "پێویسته منداڵانی بێچووی ئه‌وروپا بێ موبالات و ره‌گه‌زپه‌رست نه‌بن. سنووری خۆیان بزانن".
ئه‌م وته‌یه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، دوای ئه‌وه هات، ئه‌ندامێكی یۆنانی له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، ئاڵای توركیای دڕاند.
چاوشئۆغلۆ، له رێی تویته‌ره‌وه نووسیویه‌تی: "ئه‌و ئه‌قڵه ره‌گه‌زپه‌رسته باش ده‌زانێت ئێمه چۆن ئه‌و ده‌ستانه ده‌شكێنین كه ئاڵای ئێمه داده‌گرێت و فڕێی ده‌دات.. پێویسته منداڵانی ره‌گه‌زپه‌رستی ئه‌وروپا پابه‌ندی سنووری خۆیان بن".
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سه‌باره‌ت به "ره‌وشی مرۆیی له دوورگه‌كانی یۆنان‌دا" په‌رله‌مانتاری یۆنانی "لۆنیس لاگۆس" ئاڵای توركیای دڕاند و ئه‌نقه‌ره‌ی به هۆكاری درووستبوونی كێشه‌ی په‌نابه‌ران له دوورگه‌كانی یۆنان تۆمه‌تبار كرد.