ئەردۆغان هەڕەشەیەکی تووند لە سووریا دەکات

ئەردۆغان تووڕەیە

K24 – هه‌ولێر:

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، دەتوانین تا کۆتایی ئەم مانگە سوپای سووریا لە ئیدلب دەربکەین و لە هەموو شوێنێکی سووریا هێرشبکەینە سەر رژێمی سووریا.

راشیگەیاند، سووریا و رووسیا لە هێرشەکانیان بەردەوامن و ئێمەش بێ دەنگ نابین بەرامبەر هیچ پێشێلکارییەک.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای سووریا لە ئیدلب کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە و تورکیا هەموو شتێک دەکات تاوەکو سوپای سووریا لە ئیدلب دووربخاتەوە.

دوێنێ سێشەممە، میلیشیاکانی سووریا بە هاوکاری سوپای تورکیا هێلیکۆپتەرێکی سوپای سووریایان خستە خوارەوە و بەهۆیەوە هەردوو فڕۆکەوانەکە مردن.

پێشتر لە هێرش و بۆردومانەکان، چەند سەربازێکی تورکیا و سووریا کوژرا بوون و سوپای سووریاش بەردەوامە لە پێشڕەوییەکانی.