رووداوێكی تەقەكردن لە بەرلین كوژرا و برینداری لێكەوتەوە

پۆلیس ئۆپەراسیۆنێكی دەستپێكرد

K24 - بەرلین

لە رووداوێکی تەقەکردن لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کەسێک کوژراو چواری دیكەش بریندار بوون.

کاتژمێر11ی شەوی رابردوو، لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردندا لە ناوچەی کڕۆیزبێرگی سەنتەری شاری بەرلین، کەسێک کوژراو و چوار کەسیش بریندار بوون، كە برینی یەکێکیان سەختە. ئەو رووداوە لە بەردەم هۆڵێکدا روویداوە کە هاوکات بەرنامەیەکی کۆمیدی ناسراوی تورکی بە ناوGuldür Guldür Show  بەڕێوەچووەو سێ هەزار کەس بۆ بینینی پڕۆگرامەکە سەردانی ئەو شوێنەیان کردوە، بەڵام تا ئێستا روون نییە کە رووداوەکە پەیوەندی بەو پڕۆگرامەوە هەبووبێت.

پۆلیسی بەرلین ئۆپەڕاسیۆنێکی گەورەی ئەنجامداوەو، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردوە، بەڵام تا ئێستا تەقەکەرەکە دەستگیرنەکراوەو هۆکارەکانی پشتی رووداوەکەش دیارنین.

ھ.م

رووداوێكی تەقەكردن لە بەرلین كوژرا و برینداری لێكەوتەوە
رووداوێكی تەقەكردن لە بەرلین كوژرا و برینداری لێكەوتەوە
رووداوێكی تەقەكردن لە بەرلین كوژرا و برینداری لێكەوتەوە