چوار گوللـه كاتیۆشا له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 16/2/2020، چوار كاتیۆشا له‌ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌و شانه‌یه، چوار كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزكران، 3 له‌وانه له ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه، ئه‌وه‌ی چواره‌میش به‌ر باره‌گایه‌كی حه‌شد شه‌عبی كه‌وتووه له شه‌قامی فه‌له‌ستین، به هۆیه‌وه ئۆتۆمبێلێكێ و خێوه‌ت و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی كۆگای سووتاون.
هه‌ندێك له میدیاكانیش عێراقیش بڵاویانكردووه‌ته‌وه، گوللـه كاتیۆشاكان له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
له ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندینجار گوللـه كاتیۆشا ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كراون، به‌تایبه‌تیش دوای په‌سه‌ندكردنی بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان و به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، تا ئێستاش هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی رانه‌گه‌یاندووه.
ئ. م