مه‌ترسییه‌كان له باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش زیاتر ده‌بن
K24- هه‌ولێر:
هۆشدارییەکانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە بارەی مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش و پێویستی دووبارە یەکخستنەوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرووپە تیرۆرستیە به هه‌ند وه‌رده‌گیرێن و بە گرینگ وەسف دەکرێت.
له‌م باره‌شه‌وه به‌ختیار محه‌مه‌د، راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە جه‌خت ده‌كاته‌وه، داعش ئێستا خۆی ڕێکخستووەتەوە.
هاوکات لە بارەی مەترسییەکانی داعش بۆ سه‌ر ناوچە کوردستانییەکانیش، شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی ئاساییکردنەوەی دۆخی کەرکووك رایدەگەیەنێت، کە داعش ئێستا بووەتە مەترسیی جددی لەسەر ئەو کێڵگە نەوتییانەی لە ناوچە جێناکۆکەکان هەن.
هۆشدارییەکان لە بارەی سەرهەڵدانەوەی داعش دوای ئەوە دێت، کە داعش لە ماوەی رابردوودا چەندین هێرشی ئەنجامدا، بەجۆرێك گەیشتە ئەوەی لە ناوچەکانی وەك پردێ و کوڵەجۆ کردەی تێرۆرستی ئەنجامبدات، کە پێشتر ئەو ناوچانە بە ناوچەی هەرە ئارام لە ڕووی ئەمنییەوە دەناسران.
H.B