هه‌ولێر ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی ته‌واو كرد
له گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر سبه‌ی له شاری به‌سڕا رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی باشوور ده‌بێته‌وه و یارییه‌كه‌ش له كاتژمێر 02:30ـی باشنیوه‌ڕۆ ده‌كرێت.
یانه‌ی هه‌ولێر به راهێنه‌رایه‌تی رادان گاسانین به سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌ستی به خوله‌كه كردووه و دوو یاری له‌سه‌ریه‌كی له خولی نایابی عێراق بردۆته‌وه و به جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی گرتووه.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌فتی باشوور له دۆخێكی خراپدایه و دوو یاری ئه‌م وه‌رزه به‌رامبه‌ر یانه‌كانی مینا و حدوود دۆڕاندووه و هیچ گۆڵێكیان پێ نه‌كراوه و له ریزبه‌ندی پێشكۆتایی خوله‌كه‌دا ده‌بینرێت.
یانه‌ی هه‌ولێر له دوایین 3 یاری به‌رامبه‌ر نه‌فتی جنووب 2 یاری بردۆته‌وه و یارییه‌كشی دۆڕاندووه.
یانه‌ی هه‌ولێر دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م یارییه، راسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه باشووری كوردستان و خۆی بۆ یاری داهاتوو له گه‌ڕی چواره‌م به‌رامبه‌ر یانه‌ی سناعات كاره‌با ئاماده ده‌كات كه بڕیاره یارییه‌كه له رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری به‌ڕێوه بچێت.