له دوو وڵاتی دیكه كۆرۆنا تۆمار كرا
K24 – هه‌ولێر:
كۆماری چیكیا هه‌واڵی تۆماركردنی (3) حاڵه‌تی تووشبووی به كۆرۆنا راگه‌یاند. هاوكات كۆماری "دۆمینیكان"یش یه‌كه‌م تووشبووی به كۆرۆنا راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی چیكیا رایگه‌یاند، دوو هاووڵاتی چیكیی و قوتابییه‌كی ئه‌مه‌ریكی كه به‌م دواییانه سه‌ردانی باكووری ئیتاڵیایان كردبوو، تووشی كۆرۆنا بوونه.
له دۆمینیكانیش، حاڵه‌تێكی تووشبوو تۆمار كراوه، كه گه‌شتیارێكی ئیتاڵییه و سه‌ردانی دۆمینیكانی كردووه.
له جیهاندا ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا گه‌یشته (87) هه‌زار كه‌س. ژماره‌ی مردووانیش له (3) هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه.