جەنگی سووریا پوتن و ئەردۆغان کۆدەکاتەوە

هەڵگیرسانی جەنگێکی دیکە لە سووریا لە روودان نزیک دەبێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بۆ دیدارێک لەگەڵ ڤلادمیر پوتن دەچێتە مۆسکۆ و رۆژی پێنجشەممە 05/03/2020 کۆدەبنەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی تورکیا: " سەرۆکی تورکیا بە سەردانێکی یەک رۆژە دەگاتە رووسیا".

دوێنی یەکشەممە تورکیا دوپاتیکردەوە کە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دژە سوپای سووریا کە رووسیا پشتگیریی دەکات ئەنجام دەدات.

لە دواین پێشهاتی جەنگی ئیدلب، کە دوا مۆڵگەی چەکدارە یاخییەکانی سووریایە، ئەمڕۆ سوپای تورکیا لە رێگای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، 19 سەربازی سووریای کووشت.

AFP