كۆرۆنا گه‌یشته دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی به‌رگری ئه‌وروپا به‌شداریكردنی فه‌رمانبه‌رانی خۆی له كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كه تا 13ی ئازار راگرت.
كۆمپانیای ئیرۆ ئه‌كتیڤی هه‌واڵی تایبه‌ت به سیاسه‌ته‌كانی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، به‌رپرسێكی ئاژانسی به‌رگری یه‌كێتی ئه‌وروپا، له برۆكسل دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له ئیتاڵیا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و به‌رپرسه بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر له‌گه‌ڵ 30 به‌رپرسی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له كۆبوونه‌وه‌دا بووه.
تۆماركردنی ئه‌و حاڵه‌ته به یه‌كه‌م حاڵه‌تی تۆماركراو له ناو دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ژمار ده‌كرێت.