یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به هۆی كۆرۆنا له عێراق تۆمار كرا
K24 – هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق گیانله‌ده‌ستدانی مامۆستایه‌كی ئاینی له سلێمانی به هۆی كۆرۆناوه پشتڕاست نه‌كرده‌وه، ئه‌مشه‌و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، رایگه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق تۆمار كرا.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی ره‌سمیدا راشیگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه له نه‌خۆشخانه و له ژێر چاودێری پزیشكیدا بووه و كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌م راگه‌یاندنه دوای ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، هاووڵاتییه‌كی به‌ته‌مه‌ن له شاری سلێمانی كه مامۆستای ئاینی بووه به هۆی كۆرۆناوه كۆچی دواییكردووه.
له به‌دواداچوونی سایتی كوردستان24 بۆ رووداوی كۆچی دوایی ئه‌و هاووڵاتییه، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، د. محه‌مه‌د قادر، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هێشتا دڵنیا نین له‌وه‌ی ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ی ئه‌مڕۆ له سلێمانی كۆچی دواییكرد، به هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدابێت.
د.محه‌مه‌د قادر وتیشی: به گوێره‌ی پشكنینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و هاووڵاتییه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، به‌ڵام هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ته‌نیا له لایه‌ن پزیشكی دادوه‌رییه‌وه ئاشكرا ده‌كرێت و روون نییه ئایا به هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستداوه یان به هۆیه‌كی دیكه.
له باره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، كه ئه‌مڕۆ رایگه‌یاندبوو، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی هاووڵاتییه‌كی به‌ساڵاچوو و نه‌خۆش به هۆی كۆرۆناوه پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، له ماوه‌ی سێ تا چوار كاتژمێردا ئامێره‌كانی پشكنینی به‌رده‌ست وه‌زاره‌ت ئه‌نجام له باره‌ی تووشبوون و تووشنه‌بوون به كۆرۆنا ده‌ده‌نه ده‌سته‌وه، به‌ڵام نموونه‌ش بۆ به‌غدا ناردراوه بۆ دڵنیا بوونه‌وه و له به‌غدا ده‌رچوونی ئه‌نجامی پشكنین ماوه‌ی 24 كاتژمێری ده‌وێت، چونكه له هه‌موو پارێزگاكانه‌وه نموونه‌یان بۆ ره‌وانه ده‌كرێت و كاتی ده‌وێت تا ئه‌نجامه‌كان ده‌ربكه‌ون.