جووتیار عادل: دابه‌شكردنی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دابه‌شكردنی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای توێژینه‌وه ژماره‌یه‌ك بڕیاری خۆپارێزی ده‌ركردووه. داواشی له هاووڵاتیان و دامه‌زراوه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت كرد، پابه‌ندی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی بن.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا، جووتیار عادل وتیشی: سیاسەتی حکومەت دابینکردنی ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتیانه و داوای له کەناڵەکانی راگەیاندن کرد، هاوکار بن و هەر دەزگایەکیش سەرپێچی بکەن رووبەڕووی یاسایان دەکەینەوه.
گوته‌بێژی حكومه‌ت دیسان داوای له هاووڵاتیان کرد ئەوانەی گومانیان له تووشبوون بەو ڤایرۆسه هەیه بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و بنەماڵه و هاووڵاتیان، خۆیان به نزیکترین بنکەی تەندروستی بناسێنن و هەرکەسیش ئەم رێکاره جێبەجێ نەکات، ناچارین خۆمان رادەستی بنکه تەندروستییەکانیان بکەین.
له باره‌ی پرسی موچه‌شه‌وه، گوته‌بێژی حكومه‌ت گوتی: ئێمه پابەندین به دابینکردنی موچەی فەرمانبەران، خشتەی دابه‌شكردنیشی پەیوەسته به رێکاری وەزارەتی دارایی.
سەبارەت به دابەزینی نرخی نەوت و مەترسی لەسەر بودجه، جووتیار عادل گوتی: تا ئاستێکی بەرز هەوڵی دابینکردنی موچه و پێداویستیی پزیشکیمان داوه. داوامان له حکومەتی عێراق و رێکخراوه پەیوەندیدارەکان کردووه له دابینکردنیی پێداویستیی تەندروستی هاوکارمان بن.
له باره‌ی خۆپارێزی له کەرتی تایبەتدا، جووتیار عادل روونیكرده‌وه، ئەوانیش بەشێکن له پرۆسەی ئیداری و داوا لەوانیش دەکەین پابەند بن به رێنماییه تەندروستییەکانی حکومەت.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه میدیاییه‌كه‌یدا، جووتیار عادل باسی له ده‌روازه سنوورییه‌كان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی كرد و گوتی: له سنوورەکانمان لەگەڵ ئێران و تورکیا دووباره رێکخستنەوەمان کردووه به جۆرێک کاریگەریی نەبێت لەسەر ژیانی خەڵک و بازاڕ به شێوەیەکی گشتی، دووباره رێکخستنەوەی هاوردەی کاڵاکان و سووتەمەنی و چارەسەر کراوه به رێکارێک که هیچ بەرکەوتنێکی مرۆیی له سنوورەکان دروست نەبێت ئەمەش چارەسەر کراوه.
له باره‌ی سه‌یران و گه‌شتی به‌هاره‌ی هاووڵاتیانش وته‌بێژی حكومه‌ت گوتی: ئێمه هەرچەند ناتوانین رێگە له خەڵک بگرین که سەیران بکەن، بەڵام داوا دەکەین خەڵک خۆیان له قەرەباڵغی بپارێزن، بۆ پاراستنی تەندروستیی خۆیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دابینکردنی پێداویستیی پزیشکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم نەخۆشییه و گوتی: لەگەڵ حکومەتی عێراق و رێکخراوه پەیوەندیدارەکان له هەوڵی بەردەوام داین.
دووپاتیشیكرده‌وه، بڕیاره نوێیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌مای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركراون و له‌و باره‌یه‌وه گوتی: بڕیارەکانی حکومەت دوای دیراسه دەرکراوه بەپێی بنەماکانی رێکخراوه تەندروستیی جیهانی و ئەم بڕیارانه لەخۆوه دەرنەکراون.
له كۆتایی كۆنفرانسه میدیاییه‌كه‌یدا، جووتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی ئاراسته‌ی میدیا كرد و گوتی: داوا له دەزگاکانی راگەیاندن دەکەین، تەنیا پشت به سەرچاوه فەرمییەکان ببەستن و تاکو لێی دڵنیا نەبن هەواڵ بڵاو نەکرێتەوه.