سه‌ندیكای پزیشكان ژماره‌یه‌ك بڕیاری تایبه‌ت به كاری پزیشكی ده‌ركرد
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی باڵای سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیاری به واژووی د. باساك به‌رزنجی نه‌قیبی سه‌ندیكاكه ده‌ركرد.
بڕیاره‌كان:
1- پزیشكان سه‌رپشكن له به‌رده‌وامی كاركردن له نۆڕینگه‌كان به مه‌رجێك ژماره‌ی نه‌خۆش له رۆژێكدا به شێوه‌یه‌ك بێت، كه به پێی كاتی سه‌ردانیكردن بۆیان دیاری بكرێت، تا قه‌ره‌باڵغی و به‌ریه‌ككه‌وتن كه‌م بكرێته‌وه.
2- نۆڕینگه‌كانی پزیشكانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری داده‌خرێن، تا 26ی ئازای 2020 به پێی ره‌چاوكردنی بارودۆخ له ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه به هه‌مان شێوه پزیشكانی لقه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری قورگ و لووت و گوێ و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی.. هتد. نابێت هیچ جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی جوانكاری ئه‌نجام بده‌ن له سه‌نته‌ر و نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كان.
3- پزیشكانی پێست ده‌توانن نه‌خۆش بۆ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی پێست ببینن، به‌ڵام هیچ جۆره كارێكی جوانكاری نابێت ئه‌نجام بدرێت.
4- سه‌رجه‌م سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری به سه‌نته‌ره‌كانی ناو نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانیشه‌وه تا 26ی ئازار داده‌خرێن.
5- هۆڵه‌كانی چاوه‌ڕوانی له كۆمه‌ڵگه پزیشكییه‌كان نابێت له یه‌ك كاتدا له 8 نه‌خۆش زیاتر له چاوه‌ڕوانیدا بن، هۆڵی چاوه‌ڕوانی نۆڕینگه‌ی سه‌ربه‌خۆ نابێت زیاتر له 3 نه‌خۆش له هه‌مانكاتدا له چاوه‌ڕوانیدا بن.
6- ئه‌نجوومه‌نی لقه‌كان ده‌سه‌ڵاتی بڕیاری تایبه‌ت به كاركردنی نۆڕینگه، كۆمه‌ڵگه، سه‌نته‌ر و نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌كانیان هه‌یه به پێی بارودۆخی شاره‌كانیان، كه تا 26ی ئازار هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی نه‌خوازراو روویدا.