بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیان
K24- سلێمانی:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی هۆشداری له كه‌مته‌رخه‌می هاووڵاتیان به‌رامبه‌ر پابه‌ندنه‌بوونیان به رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ده‌دات و دا‌واشیان لێ ده‌كات، پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی ئه‌م 5 خاڵه‌ی خسته‌ڕوو:
1- داوا لە دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکەین پابەندبن بە رێنماییە تەندروستیەکانەوە .
2- ئەگەر دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەوروبەری پابەند نەبن بە رێنماییە تەندروستیەکانەوە ئەوا ئێمە توانای کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنامان نابێت.
3- تا ئێستا بەشێك لە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی ئێمە نین.
4- داوا دەکەین پرسە لە ناو ماڵانیش رابگیرێت چونکە ئەگەری بڵاوبونەوەی پەتاکە زۆر زۆر زیاد دەکات.
5- هەر کۆڕ و کۆبوونەوەیەك کە زیانی بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان هەبێت ناچار دەبین لە رێگەی هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوەی پێ بکەین.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندرووستی سلێمانی راشیگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان پابه‌ندی رێنماییه‌كان نه‌بن و رێكاری ورد بۆ خۆپارێزی نه‌گرنه به‌ر، ئه‌وا ته‌ندروستی به ته‌نیا ناتوانێت به‌ره‌نگاری مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێته‌وه. بۆیه پێویسته هه‌رچی زیاتره هاووڵاتیان به ته‌نگ پاراستنی ته‌ندروستی خۆیانه‌وه بن.
H.B