ئینته‌ر میلان خه‌ونه‌كه‌ی بارسێلۆنا ده‌كاته راستی
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبه‌ری ئارجێنتینا ده‌یه‌وێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه رووبكاته بارسێلۆنا و ببێته شوێنگره‌وه‌ی لویس سوارێز.
رۆژنامه‌ی توتوسپۆرتی ئیتاڵیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه لاوتارۆ مارتینێز له‌سه‌ر داواكاری لیۆنێل مێسی ده‌یه‌وێت درێسی بارسێلۆنا بپۆشێت و ببێته هێرشبه‌ری ژماره 9 له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئینته‌ر میلان ده‌رگای گفتووگۆی له‌به‌رده‌م رۆیشتنی ئه‌م یاریزانه بۆ بارسێلۆنا له‌به‌رده‌م به‌رپرسانی یانه كردووه‌ته‌وه كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه گرێبه‌سته‌كه‌ی 111 ملیۆن یۆرۆیه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه هه‌ندێك له یاریزانه‌كانی بارسێلۆنا له لایه‌ن ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری ئینته‌ر میلانه‌وه گرینگی پێده‌درێت، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئارتورۆ ڤیدالی ناوه‌راستكاری چیللی، جگه له‌م یاریزانه‌یش ئینته‌ر میلان ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئیڤان راكیتیچ ده‌كات.
بارسێلۆنا ئاماده‌یه هه‌ریه‌كه له كارلێس ئالینا، جان كلیێر تودیبۆ و نیلسۆن سیمیدۆش تێهه‌ڵكێشی گرێبه‌سته‌كه‌ی لاوتارۆ بكات.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئینته‌ر میلان ده‌یه‌وێت شوێنی لاوتارۆ مارتینێز به یه‌كێك له تیمۆ ڤێرنه‌ری هێرشبه‌ری لایپزیگ یان ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری ئارسێناڵ پڕبكاته‌وه.
لاوتارۆ مارتینێز، له‌گه‌ڵ یانه‌ی رایسینگ كڵه‌بی ئارجێنتینا ده‌ستی به یاریكردن كردووه له كۆی 58 یاری، 26 گۆڵ و 6 ئاسیستی بۆ ئه‌و یانه‌یه كردووه، دواتر له 2016 روویكرده ئینته‌ر میلان، له‌گه‌ڵ یانه ئیتاڵیاییه‌كه له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان 65 یاری كردووه، 25 گۆڵ و 5 ئاسیستی كردووه.
