تره‌مپ چاره‌سه‌ری وڵاته‌كه‌ی بۆ كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: ده‌رمانی مەلاریا بەھەندێك گۆرانکارییەوە بۆ چارەسەری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردەھێنین.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیكرده‌وه: دەرمانەکە ناوی کلۆرۆکوینە و پرۆسەی پەسەندکردنی تەواو بووە و لەماوەیەکی نزیكدا بۆ به‌كارهێنان بەردەست دەبێت.
تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئه‌و ده‌رمانه زۆر به‌هێز و كاریگه‌ره و لایەنە باشەکەی ئەوەیە، کە ماوەیەکی زۆرە ئەو دەرمانە ھەیە، ئەگەر وەك ئەوەی دەمانەوێت سوودی نەبوو و ئامانجەکەشیی نەپێکا، به‌ڵام ھیچ کەسێك ناکوژێت، چونکە کاتێك کە تۆ دەرمان یان پێکوتەیەکی نوێ تاقی دەکەیتەوە، نازانی کاریگەرییەکانی لەسەر مرۆڤ چی دەبێت، بەڵام ئەم دەرمانە ناسراوە".
گوتیشی: "زۆر به زوویی ئه‌نجامی باشمان له‌و ده‌رمانه ده‌ستكه‌وتووه".
H.B