رووسیا دەست به تاقیکردنەوەی یەکەم پێکوتەی دژی کۆرۆنا دەکات
K24 – هەولێر
دەستەی چاودێریی مافی بەکاربەری رووسیای فیدڕاڵ ئەمڕۆ ئاشکرای کرد که دەستیان به تاقیکردنەوەی پێکوتەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردووه.
له راگەیەندراوی دەستەکەدا هاتووه: "بۆ خۆپارێزی له پەتایەکه و زاڵبوون بەسەریدا، به پشتبەستن به شەش سیستەمی تەکنۆلۆجیای جۆراجور به کورتترین کات پەرەیان به نموونەی چەند پێکوتەیەک داوه."
دەستەی چاودێریی مافی بەکاربەری رووسیای فیدڕاڵ گوتی: "زانایان دەستیان به لێکۆڵینەوه لەسەر کاردانەوەی پێکوتەکه لەسەر سیستەمی بەرگریی ئاژەڵان کردووه. لێکۆڵینەوە لەسەر نموونەی سەرەتایی زیاتر، پێکهاتە و ژەم و شێوازی بەکارهێنانی پێکوتەکه دیاریدەکات و هیوامان هەیه زانایان له چارەگی کۆتایی ئەمساڵ بگەنه ئەنجامی کۆتایی."
سەرچاوه: نۆڤۆستی
K.S