خه‌ریكه ده‌رگای یانه‌ی یوڤێنتۆس دابخرێت و یانه‌كه چۆل بكرێت
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا دێت یاریزانه‌كان ئه‌و یانه‌یه جێده‌هێڵن و ته‌نانه‌ت نا‌وێرن له ئیتاڵیاش بمێننه‌وه و ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كانیان، دوای كریستیانۆ رۆناڵدۆ، هیگواین و میرالیم پیانیچ، شه‌وی رابردوو دۆگڵاس كۆستاش ئیتاڵیای جێهێشت و به‌ره‌و به‌رازیل گه‌ڕایه‌وه.
رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە، دۆگلاس کۆستای بەرازیلیش به هه‌مان شێوەی هاوڕێکانی کەرەنتینەی جێهێشتووە و گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی.
دوای دەرچوونی بەشێک لە یاریزانەکانی خانمە پیرەکە لە کەرەنتینەی ماڵەکانیان، بەرپرسانی ئەم وڵاتەیان بەدەنگ هێناوە و داوا لە یانه‌ی یوڤی شاری تۆرین دەکەن کە پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن و پێویست بوو کە سەرجەم یاریزانەکانیان تاوەکو 25 ئەم مانگە لە ماڵەکانیان بمێننەوە، بەڵام ورده ورده پێش ئەم وادەیە یاریزانەکان لە کەرەنتینە دەردەچن، کە ئەمەش تەندروستی هاوڵاتیەکانیان دەخاتە ژێر مەترسیەکی زیاتر.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، سه‌رپێچیكردنی ئه‌م یاریزانانه و ده‌رچوونیان له كه‌ره‌نتینه كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه هه‌یه، بۆیه به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئیتاڵیا ئیداره‌ی یوڤی ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه پاپه‌ند بن به ڕێنماییه‌كان و كۆنترۆڵی یاریزانه‌كانتان بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه 6 یاریزان له تیپی لاوانی یوڤی و 3 یاریزان له تیپی یه‌كه‌می یوڤێنتۆس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه، دوایین یاریزان پاوڵۆ دیبالا و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بوو كه تووشی كۆرۆنا بوونه.